المواد القانونية
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به مه‌رسوومێك كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ .
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته‌به‌ركار.
مادده‌ی سی یه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه. دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت. سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان. چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (أ) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێكدێت كه پابه‌ندن به بڕگه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه و، به به‌رزترین ده‌سه‌ڵات تێیدا داده‌نرێت و هه‌موو چوار سالأ جارێك له باره‌گای یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی گرێدانی كۆنگره‌ی گشتی كۆ ده‌بێته‌وه، له رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت دیاریده‌كات كه ژماره‌یان ده‌گاته 15 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 4 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و، نیسابیش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو نه‌بوو هه‌ڵبژاردن دوای تێپه‌ڕینی 15 پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، و نیساب به ته‌واوبوو داده‌نرێت ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئاماده‌بوو هه‌رچه‌ند بێت. دووه‌م: بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وسه‌رۆك لقه‌كان ده‌بنه ئه‌ندامانی كۆنگره، و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیش بۆی هه‌یه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و كه‌سایه‌تیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره زیاد بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌م كاره پێویستن بدات، به مه‌رجێك كه له 15 نوێنه‌ر پتر نه‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی سێزده‌یه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: أ- مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی داده‌نرێت، له‌نێو ئه‌ندامانیشدا دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت و كاره‌كان له نێوان ئه‌ندامانیدا دابه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌بێت و به ئاماده‌بوونیشی كۆبوونه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرێده‌درێت. ب- له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ڕه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوور ده‌كرێت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی سێزده‌یه‌م لاده‌برێت. سێیه‌م: خاڵی پێنجه‌می بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 5. كاركردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له كوردستان ـ عیراقدا بكات.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و هەشت: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی شازده‌م: هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بۆی هه‌یه له ماوه‌ی دانانه‌كه تانه بدات له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كه‌ی یان به‌رده‌وامبوونی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ)
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دوازده‌مینی یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) ساڵیش جارێ له مانگی كانونی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گێڕێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ناو تۆماركراوه‌كان، یان بریكاره‌كان دێته جێ وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا، له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا بریكاره‌كان، دێته‌جێ ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له ریگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و ریژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: بوونه ئه‌ندامی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ: 1. داواكارییه‌كی به نووسین بۆ ده‌سته‌ی ئاماده‌كار له‌گه‌ڵ ته‌زكییه‌یه‌ك له لایه‌ن دوو له رۆژنامه نووسانی به ئه‌زموون، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته یان ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی سێ رۆژدا له مێژووی تۆماركردنییه‌وه بنبڕ بكرێ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بنبڕ نه‌كرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ناوبراویش له بڕگه‌ی (1) كۆتایی پێهات سه‌ربه‌خۆ به قبوڵكراو حسێب ده‌كرێ. 2. له حاڵه‌تی ره‌فز كردنی داواكارییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه مه‌به‌سته (الجه المعنیه) هۆیه‌كانی ئه‌م ره‌فز كردنه ده‌ربخا وه پێشكه‌ش كاری داواكاریه‌كه بۆی هه‌یه كه تانه له بڕیاری ره‌فزه‌كه بدا له دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز) ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی پانزده رۆژدا له مێژووی ئاگاداركردنه‌وه به بریاره‌كه، بریاری ئه‌ویش بن بڕه (باتا).
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت به‌پێی مۆڵه‌تێك ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رده‌كرێت به مه‌رجێك له تۆماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆمار بكرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. دووه‌م: مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌خشین و نوێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به رێنماریی دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة