أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه. یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق. سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. چواره‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم. پێنجه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم. شه‌شه‌م: پاریزگا : یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕییه له‌ناو سنووره جوگرافییه‌كه‌یدا و له قه‌زاو ناحیه‌و گوند پێكدێ. حه‌وته‌م: یه‌كه‌ی كارگیری: پارێزگا، قه‌زا، ناحیه. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگیڕیی : پارێزگار، قایمقام، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه. نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی : ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا، ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه. یازده‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان : ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه كارگێڕیی یه‌كان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی ناسه‌نته‌ری له دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان و چاككردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی مافه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌رێم له رووی كارگێڕییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێ بۆ پارێزگاكان و پارێزگاكانیش بۆ قه‌زا و ناحیه و هه‌ریه‌ك له یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و زیمه‌تی دارایی سه‌ربه‌خۆی له‌ناو بودجه‌ی پارێزگادا ده‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه پێك ده‌هێزێ و له (25) ئه‌ندام پێكدی و بۆ هه‌ر (200000) دووسه‌د هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی زیاد ده‌بن له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌ندامێكی ده‌خرێته سه‌ر به‌پێی نوێترین سه‌ر ژمێری باوه‌ڕ پێكراو، به‌مه‌رجێك لیستی پالێوراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سته‌ڵاتی چاودێرییه له ناو سنووری كارگیریی پارێزگادا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار‌و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگیری و دارایی له‌ناو سنووری پارێزگادا ده‌ربچوێنێ، تاكو بتوانێ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌بردنی كاروباری پاریزگا به پێی پرنسیپی نا سه‌نته‌ری به‌ریوه‌بردنی كارگێری بكات به جۆرێكی وا كه ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمدا
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وجێگره‌كه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌ندا كه پارێزگار بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌بارێكدا كه بانگه‌واز بۆ دانیشتنه‌كه نه‌كرا ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه له خۆیه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه له كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شازده‌م له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ. دووه‌م: 1- له سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان جێگره‌كه‌ی له سه‌رداوای سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی به لادراو داده‌نرێت هه‌ر كاتێ مه‌رجێكی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات یان یه‌كێ له‌م هۆیانه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌وه: ا- ده‌ست پیسیی یان خراپ به‌كارهێنانی پایه‌ی فرمانه‌كه‌ی. ب ـ بوون به هۆی به فیڕۆ دانی دارایی گشتی. ج ـ خه‌مساردی یان كه‌مته‌ر خه‌می نواندن به ئه‌نقه‌ست له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی. 2- سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاری لادانیان بده‌ن له لای دادگای كارگێریی تایبه‌ت له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی (14)ی ساڵی 2008دا. سێیه‌م: 1- هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌و په‌ڕی (30) سی رۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتنیه‌وه. 2- ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له پالێوراوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به ده‌س نه‌هێنا ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌نگدانی دووه‌مدا بباته‌وه ئه‌و به ده‌رچوو داده‌نرێت . چواره‌م: 1- لێپچینه‌وه كردن له‌گه‌لأ پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌بێ و له كاتی قه‌ناعه‌ت نه‌هاتنی زۆرینه‌ی ساده به وه‌ڵامه‌كانی لێپچینه‌وه له‌گه‌لأ كراودا، ئه‌وا داوای لادانیان( الاقاله ) له دانیشتنێكی دووه‌مدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی به لادراو داده‌نرێن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌نی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی و، داواكاریی لادانه‌كه یان راسپاردنی، ده‌بێ پشت به یه‌كێك له‌و هۆیانه ببه‌ستێ كه له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. 2- پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندیه‌وه تانووت له بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانیان له دادگای كارگێڕی تایبه‌تمه‌ند بده‌ن. پێنجه‌م: 1- ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆماركردنی له پروژه‌ی بودجه‌ی پارێزگادا. 2- په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا كه‌له‌لایان پارێزگاره‌وه‌و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ره‌وانه‌ی كراوه، به‌و مه‌رجه‌ی پێوه‌ره یاسایی و سیسته‌میه‌كان له دابه‌شككردنی ته‌رخانكراوه‌كان بۆ سه‌نته‌ری پاریزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان ره‌چاو بكرێن و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز بكرێته‌وه. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ گه‌شه پێدانی به جۆریك كه له‌گه‌لأ گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی و هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی مانگێك له مێژووی یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه. هه‌شته‌م: ده‌رچوواندنی بڕیار و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێریی و دارایی و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان له پارێزگا دا. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه یاسا تایبه‌تیه‌كان به په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشان كردنی پێشینیه‌كانی(اولویات) پارێزگا له پرۆژه‌كان و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی له ناو بودجه‌ی ساڵانه‌دا هاتبێت بۆ وه‌زاره‌تێك هه‌مواربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیدا به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی به مه‌رجێك ئه‌و هه‌مواركردنه نه‌بێته مایه‌ی زیادبوونی ڕاده‌ی خه‌رج كردنی باسكرا‌و له پلانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌گه‌لأ كارایی جێبه‌جی كردنی ئامانجه نیشتمانیه‌كان له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێ و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌موار بكا یاخود رایبگرێ. یازده‌م: چاودێری كردنی گشت چالاكییه‌كی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی خۆجێیه‌تی بۆ زامن كردنی باش جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی بێجگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم(پێشمه‌رگه) زانكۆ و كۆلێجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیی فیدرالییان هه‌یه له پارێزگاكه‌دا. دوازده‌م: 1- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج پاڵێوراو كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی هه‌ردوو جێگری پارێزگا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی دوانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 2- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج كه‌س كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگادا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی یه‌كێكیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 3- پێشنیاركردنی له‌سه‌ركار لادانی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی وبێرزكردنه‌وه‌ی له رێگای وه‌زیری پسپۆره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش مافی لادانی هه‌یه به به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه. سێزده‌م: ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازی به‌جێ گه‌یاندنی گۆڕانكاریی كارگێڕیی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان به‌لێكدانیان و له نوێ دانان وگۆڕینی ناو و سه‌نته‌ره‌كانیان و ئه‌وه‌ی لێیان ده‌كه‌وێته‌وه له پێكهاته‌ی كارگێڕی له چوار چێوه‌ی سنووری پارێزگا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگار یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ. چوارده‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتی له نێوان ئه‌ندامانی بۆ چاودیری كردنی ده‌زگا یان چالاكی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كار له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و بۆی هه‌یه پشت به شاره‌زا و راوێژ كاران ببه‌ستێ. پازده‌م : هه‌ڵبژاردنی دروشمێك بۆ پارێزگا كه له كه‌له‌پووری مێژوویی و شارستانیه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرا بێ. شازده‌م: پێشنیاز كردنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان پێكه‌وتووان له حاڵه‌تی روودانی كاره‌سات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكا له سنووری پارێزگادا یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن. حه‌ڤده‌م: ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی، هه‌موو بڕیار و پێڕه‌وو رێنمایی و ئه‌و فه‌رمان و چالاكییانه‌ی تێدا بلاوبكرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌كات تاكو هاووڵاتییان ئاگاداربن لێیان.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پارێزگار به له‌سه‌ر كار لادراو داده‌ندرێ له‌كاتی له ده‌ستدانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی دوای ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌م باره‌یه‌وه و پارێزگار بۆی هه‌یه له به‌رده‌م دادگای كاڕگێری تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی پێیراگه یاندینه‌ه‌وه تانه له بڕیاره‌كه بدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌و خۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و پێكدی له (7) حه‌وت ئه‌ندام بۆ ئه‌و قه‌زایه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی له (50)هه‌زار كه‌س كه‌متره و بۆ هه‌ر (50) په‌نجا هه‌زار كه‌سی زیاد له راده‌ی ناوبراو ئه‌ندامێكیان دێته سه‌ر به مه‌رجێك لیستی پاڵێوراوان به‌جۆرێك رێك بخرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌ندا له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌مترنه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی قایمقام له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌به‌سترێ و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ و له بارێكدا كه پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست ده‌رنه‌چوو، دووباره هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان وه‌رگرتووه وكامه‌ی زیاتر ده‌نگی وه‌رگرت ئه‌و ده‌رده‌چێ. دووه‌م: له بارێكدا كه ئه‌نجومه‌ن بانگهێشت نه‌كرا بۆ كۆبوونه‌وه ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن له خۆیه‌وه له سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی قایمقام له نێوان ئه‌ندامانی و به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هیچ پالێوراوێك زۆرینه‌ی پێویستیان نه‌هێنا، ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سه به براوه داده‌نرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ. چواره‌م: له كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجییه‌تی یان قایمقام به زۆرینه‌ی 2\3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ له حاڵه‌تێك دا كه یه‌ك له‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئیسپات بوو كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م/دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی یه‌كه‌ی كارگیریی قه‌زا و ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پلانه‌كانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌خۆی و ناردنی بۆ پارێزگار. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌زا و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانی و رێكخستنی كاره كارگێڕییه‌كان. حه‌وته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له قه‌زادا. هه‌شته‌م: ده‌ربڕینی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ناحیه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌دی بێنن. نۆیه‌م: په‌سندكردنی دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له قه‌زادا به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم دا. ده‌یه‌م: چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه‌كان له سنووری قه‌زا و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه. یازده‌م: چاودێریكردنی رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی گشتی له ناو رووبه‌ری جوگرافی قه‌زا و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كشتوكالأ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی تێیدا. دوازده‌م: هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیده‌دات به‌مه‌رجێك له‌گه‌لأ یاسایه كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بێ. سێزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باڵاترین فه‌رمانبه‌ری جێبه‌جێ كردنن له یه‌كه كارگێڕییه‌كانیاندا. دووه‌م: مه‌رجه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پاڵ مه‌رجی پێویست كه ده‌بێ له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌دی، قایمقام خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی بێت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسا دا هه‌بێت . سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانێكی وه‌زاری به‌دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پانزده رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چووێنێ. چواره‌م: قایمقام به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش به پله‌ی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ. پێنجه‌م: له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی قایمقام، پارێزگار یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زاكه راده‌سپێرێ بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی راده‌سپێرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: قایمقام ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێـته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی قه‌زا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان له قه‌زا و فه‌رمانبه‌رانی و پشكنینیان، به‌ده‌ر له‌دادگا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم ( پێشمه‌رگه) و زانكۆ وكۆلیجه‌كان و په‌یمانگه‌كانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له دابین كردنی ئاسایش و نیزام له یه‌كه كارگێڕیه‌كه‌یدا و بۆی هه‌یه فه‌رمان به پۆلیس وده‌زگاكانی ئاسایش بدات به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكا كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له‌قه‌زاكه‌دا. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان . شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: قایمقام بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌قه‌زادا، بۆ پاراستنی ئاسایش له‌كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له‌قه‌زادا قایمقام له‌و نووسراوانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانیدا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له بریاری لادانی له‌لای دادگای كارگێڕیی تایبه‌ت بدات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ناحیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له ناحیه‌دا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی ناحیه و فه‌رمانبه‌رانی وپشكنینیان به‌ده‌ر له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له‌دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌ناو یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌ی و بۆی هه‌یه فه‌رمان بداته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له ناحیه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان. شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: فه‌رمان به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ناحیه‌دا ده‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش له كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له ناحیه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له‌و نامه‌كارییانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی خۆیاندا ده‌یكه‌وێ. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له‌بڕیاری لادانی بدات له‌لای دادگای كارگێڕی تایبه‌تدا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1. قه‌زا یا ناحیه به‌مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ وله بارێكدا كه وه‌زیر ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌دا له‌گه‌لأ خوێنده‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. 2. سنووری قه‌زا هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی ده‌گۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ. 3. سنووری ناحیه هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گۆڕدرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: داهاتی دارایی پارێزگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا بۆ پارێزگای ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه پارێزگا دێته ده‌ستی له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی له‌و داهاتانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه وه ده‌ستی هاتوون. سێیه‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششانه‌ی كه به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێـته ده‌ستی. چواره‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵی گواستراوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم وه‌ده‌ستی دێنێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان سیسته‌می ژمێریاری پشت پێ به‌ستراو به‌كار دێنن.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: فه‌رمانگه‌كانی یه‌كه كارگێرییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری كردنی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌ركه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه‌له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان، یان بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانیان بكات كه له‌شوێنی تایبه‌یدا هه‌ڵواسراون. دووه‌م: خۆ كێشانه‌وه‌ی پاڵێوراوێك یان زیاتری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند و ده‌شیزانی ئه‌و كاره ڕاست نیه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن بێ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كان یاخود گۆڕینی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراو بۆ خۆی. سێیه‌م: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر هۆیه‌كانی ریكلامی هه‌ڵبژاردنی كه‌به‌پێی یاسا ڕێیان پێدراوه به هه‌ر هۆیه‌ك جا به كوژاندنه‌وه یان دڕاندن یان غه‌یری ئه‌مانه بێ یاخود هه‌ر ره‌فتارێكی له‌م جۆره بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی كرد: یه‌كه‌م: هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنا بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگده‌ر له‌به‌كار هێنانی مافی خۆی یان وای لێ بكات به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یان رێگه له‌ده‌نگدانی بگرێ. دووه‌م: گه‌ر شتێكیدا یان خستیه‌ڕوو یان به‌ڵێنی دا سوودێك به ده‌نگده‌ر یان غه‌یری ئه‌و بدات تاكو به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یاخود وا بكات ده‌نگ نه‌دات. سێیه‌م: گه‌ر رازبوو یاخود داوای سوودێكی كرد بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی له‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تێكی گشتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێ سپێردراوه. چواره‌م: گه‌ر هه‌واڵی ناڕاستی له نێو ده‌نگده‌ره‌كاندا له‌باره‌ی ڕه‌وشتی یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان یان له‌باره‌ی ناوبانگییه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن له ڕای ده‌نگده‌ره‌كان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بڵاوكرده‌وه یا په‌خش كرد. پێنجه‌م: به‌چه‌كه‌وه یان به‌ئامێرێكی برینداركه‌ر چووه ناو ئه‌و باره‌گایه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. شه‌شه‌م: جنێوی دا یان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست یان ده‌ست درێژی كرده سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود یه‌كێك له ئه‌ندامانی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. حه‌وته‌م: تێكدانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان یاخود خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌شته‌م: به‌كارهێنانی دروشمه‌كانی ئایینی یان شوێنه‌كانی خواپه‌رستن بۆ مه‌به‌ستی كاری حزبی یاخود ریكلامی هه‌ڵبژاردن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له100،000 سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له 500،000 پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان یان كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدان یان تۆماری ده‌نگده‌راندا گرت یان شاردییه‌وه یان له‌ناوی برد یان تێكیدان یان دزینی. دووه‌م: له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێز یاخود هه‌ڕه‌شه‌وه پابه‌ندی ئازادی هه‌ڵبژاردن یان سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌ستدانه تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه به سزای تاوانی ته‌واو داده‌نرێ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بنه‌ما گشتیه‌كان.