المواد القانونية
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (184) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ری لێپێچینه‌وه‌و دادگاش بۆیان هه‌یه، له‌سه‌ر داوای ئیددیعای گشتی یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی ئیداری پێوه‌ندیدار، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنێكی دووربینی (الحجز الاحتیاطي) به‌سه‌ر ئه‌موالی تاوانباردا بسه‌پێنن له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی درابووه پاڵی، جه‌ریمه‌یه‌كی ده‌رهه‌ق به ماف و ئه‌موالی ده‌وڵه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه‌و حوكمی یاسا بیگرێته‌وه، ئه‌موالی گشتی و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵدابێ كه بۆ مه‌به‌ستی سودی گشتی ته‌رخان كرابن، ئه‌مه‌ش رێگا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پێوه‌ندیدار ناگری كه یه‌كسه‌ر له كاتی زه‌رووردا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌موالدا بگرێ هه‌رچه‌ند داوای ئه‌ویشی لێ نه‌كرابێ )
مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (199) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (سه‌رۆكی ئیددیعای گشتی بۆی هه‌یه داوا له دادگای ته‌مییز بكات كه ئیجرائاتی لێپێچینه‌وه یان دادگای كردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بووه‌ستێنێ، سا ده‌عواكه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌بێ،ببێ، تا بڕیار له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌چێ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هۆكاری به‌ڕێ و جێی هه‌یه).
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی (218) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (مه‌رجی دان پێدانان (الإقرار) ئه‌وه‌یه كه به زۆره‌ملێ نه‌بووبێ).
مادده‌ی ده‌یه‌م: مادده‌ی (221) و مادده‌ی (306) له كارده‌خرێن.
مادده‌ی یازده‌م: مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م، ئه‌وانه‌یان كه له مادده‌ی (285) ــه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به مادده‌ی (293) كۆتایی دێت له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ .
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ . 2. باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره: (3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن.
مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ: هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ: بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (10/ج) له مادده (1)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ. دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (له‌غه‌یری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان) له بڕگه (10/د) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو لاده‌برێ. سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113) ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو و ده‌بێته بڕگه (10/ج) بۆی:ـ بڕگه(10/ج): ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیشته‌جێن، وه‌ك نیشته‌جێكان بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی ئه م یاسایه حسێب ده‌كرێن.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ. دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ. سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ. چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـ 1. باجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـ 2. یه‌كه‌م(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه. ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ 1. (3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار. 2. (4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار. 3. (5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار. 4. (6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ. 5. ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ. 6. نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ. 7. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌م له یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975 له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو زه‌ویه‌كی كه ته‌سویه‌ی ته‌واو نه‌بووبێ یا بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌وا به ئه‌میری سرف داده‌نرێ و ئه‌م زه‌ویانه‌ی خواره‌وه‌یان لێ به‌ده‌رده‌كرێ. 1-ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵی و باخانه‌ی كه موڵكی سرفن به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ. 2-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه وه‌قف كراون وه‌قفێكی ته‌واو به‌پێی سه‌نه‌دی تاپۆ یان به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌قفی كه یاسا به ڕه‌وای بزانێ. 3-ئه‌و زه‌ویانه‌ی به دره‌خت چاندراون بۆ ماوه‌یه‌ك له (10)ده‌سالأ كه‌متر نه‌بێ وتێكڕای ژماره‌ی دره‌خته‌كانی له دۆنمێكدا له(40) چل دره‌خت كه‌متر نه‌بێ. 4-ئه‌و زه‌وی و باخانه‌ی كه بڕیاری ژماره(702)ی ساڵی 1973ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌یانگرێته‌وه. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی گوتی مافی به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كی ئه‌میری كشتوكاڵیم له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه ته‌سویه نه‌كرابێ یاخود ته‌سویه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووبی، یاخود بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وییه‌كه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵی ژماره(117)ی ساڵی 1970 نه‌گه‌یشتبوونه پله‌ی قه‌تعی، یان ئه‌وانه‌ی بڕیاری ته‌سویه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئیسپات بوو به‌پێی مامه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی پێش جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازیی كشتوكاڵیی ناوبراو به‌كاری هێناوه، ئه‌وا ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه به‌كاری هێناوه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت تۆمارده‌كرێ و مافی به‌كارهێنان ده‌درێت به به‌كارهێنه‌ره‌كه به مه‌رجێك له‌و راده‌یه ده‌رنه‌چێت كه له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(90)ی ساڵی 1975دا هاتووه. له‌گه‌لأ ده‌ست نه‌كردنه ئه‌و مافانه‌ی كه چه‌سپێنراون به‌پێی به ده‌ركردنه‌كانی له بڕگه‌كانی (1، 2، 3، 4)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. سێیه‌م: وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌یان كردن و ده‌ستنیشان كردنی زه‌وییه‌كانی ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانی شاره‌وانییه‌كان كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ده‌یانگرێته‌وه له ماوه‌یه‌كدا كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ له رۆژی جێبه‌جێ كردنیه‌وه‌و پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك به چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.
مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زیرانی كشتوكالأ و شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنن هه‌ر یه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة