المواد القانونية
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانه‌وه له 11/9/1961 وه كراوه سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
ماده‌ی پازده‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ده‌سته‌به‌ری چاودێری خانه‌واده‌ی قوربانیانی كرده‌وه تیرۆركاریه‌كان ده‌كات و قه‌ره‌بۆی زیانه‌كانیان ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌نانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر یه‌ك به پێی پسپۆرایه‌تی خۆی په‌یڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی سێیه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خۆینرێته‌وه: 2- خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به‌ڕیژه‌ی(20%) له كۆی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی كه به‌ناوی شاره‌وانی تۆمار ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی (عه‌ینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه وئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێی ده‌درێ به جیاكراوه داده‌نرێ به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ به‌كارهێنانه‌كانی بڕیاری بۆ دراوه ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی ناو سنووری شاره‌وانی ده‌گرنه‌وه كه بڕیاره‌كانیان پله‌ی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
مادده‌ی چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌وم: دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم. سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.
ماده‌ی یازده‌م: ده‌ست به‌سه‌ر سامانی گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌ی ئه‌و رێكخراو، پارت، ده‌سته، كۆمه‌ڵ، یان ئه‌و كه‌سانه‌دا داده‌گیرێت كه به‌بریارێكی دادگا به تاوانكاری تیرۆر ده‌رده‌چن .
ماده‌ی حه‌ڤده‌م: كار به‌م یاسایه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمییه‌وه.
ماده‌ی شازده‌م: أ- بۆهه‌رشتێكی له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت، فه‌رمانه‌كانی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111) ی ساڵی 1969 ویاسای بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23) ی ساڵی 1971 پیاده ده‌كرێن ب- كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت .
مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانیان شوێنی دامه‌زراو و فه‌رمانگه فیدرالیه‌كان و خاوه‌ن پله و پایه‌كانیان ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسایه‌كه‌دا هاتبـێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة