المواد القانونية
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی وچوار: هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی زه‌پتی، كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدابووه، نه‌قیب بیكا، یان نوێنه‌ره‌كه‌ی له كاتی جێگرتنه‌وه‌یدا بكا، ئه‌وه، ئیجرائاتی یاساییان له‌به‌رده‌می لیژنه‌ی زه‌پتیدا له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی گشتی هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتییان ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌و پارێزگایانه‌دا كه زانكۆیان تێدا هه‌یه، وه‌زیر بۆی هه‌یه تیمارگه دادگوزارییه‌كان له كاتی پێویستیدا بكات به په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری به پله‌ی مودیرییه‌ت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئه‌م ئیشانه ده‌كات: أ-به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری په‌یمانگا و، سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئیش و كاری تیمارگه دادگوزاریه‌كان له پارێزگاکاندا. ب-به‌كارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. ج-هه‌ڵسوراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر یان ئه‌نجومه‌ن داوێتی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یه‌كسه‌ر به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی دوازده: وه‌زیر، به رێنماییگه‌لێ كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌یه: یه‌كه‌م: پسپۆری به‌شه‌كان و شه‌رت و شرووتی كارمه‌ندان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی تێدا دیاری بكات. دووه‌م: به‌شی تازه له په‌یمانگا و تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی سی وسێ: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.
مادده‌ی سی ودوو: 1. ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار ده‌كاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا. 3. دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكا ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانیشدا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون. سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ. چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.
مادده‌ی سی و سێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌و راپۆرته بزیشكییانه‌ی كه به‌بێ پزیشكانی دادگوزاری له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار رێك ده‌خرێن، ده‌كه‌ونه به‌ر ناره‌زایی دادگا یان ناره‌زایی ئیددیعای گشتی یان ناره‌زایی پێوه‌ندیداریان و ئاراسته‌ی ئه‌و دەزگا ته‌ندروستیه ده‌كرێت كه پزیشكه راپۆرتنووسه‌كه‌ی تێدا ئیش ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده: یه‌كه‌م: وه‌سفی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و زه‌بران (الوقعات)ی کە له دادگا یان له لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره‌وه هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزای ده‌كرێن تۆمار ده‌كرێ، ئه‌وانه دوای ساغكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی شه‌خسی یان لاشه‌ی مردووه‌كه‌و دڵنیایی له سه‌لامه‌ت و دروستیی مادده نێردراوه‌كان- كه به‌پێی رێنماگه‌لێ دیار ده‌كرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن- ئینجا له سجلێكی تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كرێن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا، یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا زه‌بركه ( (الوقعه) هه‌واڵه‌ی به‌شی تایبه‌ت ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ێكی ده‌كات كه له (3) پزیشك پێك دێت. سێیه‌م: زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی و خه‌مڵاندنی ته‌مه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له (3) پزیشك پێك دێت.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی. دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.
مادده‌ی بیست و دوو: پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.
مادده‌ی سی و پێنج: 1. په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2. عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ. 3. عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێه‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة