أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:- (5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار. (8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار. (10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار. (17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له: 1. ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب. 2. پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن. 3. سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان. دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت. دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌كرێ زه‌وی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی و باغه‌كانی كه موڵكی ته‌واو (صرف)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی و دام و ده‌زگاكانی شه‌هید و رێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازین جیاكاریان تیادا بكرێ (افراز) بكرێن. وه هه‌روه‌ها ئه‌و باغ و زه‌وی یه ناكشتوكاڵیانه‌ی كه (وه‌قف) ێكی خه‌یری راست كراون ده‌كه‌ونه نێوان سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفيذ) له ره‌نگ رێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جۆریك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی بۆیان دانراوه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: 1. رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ له لایه‌نی مۆله‌ت پێدانی ئاسایی و نه‌خۆشییه‌وه. 2. له كاتی دامه‌زرانی له هه‌ر فه‌رمانێك ماوه‌ی كاركردنی له رۆژنامه‌نووسیدا بۆ سه‌ر مووچه (علاوه) و به‌رز كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌خرێنه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی. 3. له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر پێشهاتێك (اصابه)یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه كاری بۆ ده‌كا هاریكاری پێویستی بكا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینی یه‌وه هه‌یه. 4. ده‌كری رۆژنامه‌نووسی خانه‌نشین به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووس له دام و ده‌زگاكاندا كار بكا. 5. پێویسته خه‌به‌ری سه‌ندیكا بدرێ له كاتی شكایه‌ت كردن كه له دژی رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێ، له كاتی تاوانی بینرا و نه‌بێ نابێ، رۆژنامه‌نووس پرسیار و وه‌ڵام و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به تاوانیك كه دراوه‌ت پاڵی و په‌یوه‌نداره به ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یه‌وه دوای خه‌به‌ردانی سه‌ندیكا نه‌بێ. 6. ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجام دان یا به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و سزایه ده‌درێ كه بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندی گشتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمان یا به هۆی فه‌رمانه‌وه. 7. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به هۆی یان له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌مرێ، نازناوی ئه‌ندامی (شه‌ره‌ف)ی له سه‌ندیكادا پێ ده‌دری به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ.
چوارەم
چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارە ناكۆك بن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم. سێیه‌م : سه‌رۆك : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: میراتگرانی ده‌رمانساز خاوه‌نی مۆڵه‌تی ده‌رمانه‌كه بۆیان هه‌یه له مێژووی مردنی ده‌رمانسازه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ سوود له مۆڵه‌ته‌كه وه‌ربگرن دوای دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رێك بۆ ده‌رمانخانه‌كه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. دووه‌م- ره‌سمه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانه‌و كۆگاكانی ده‌رمانی ئه‌هلی. سێیه‌م - ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی كه له لایه‌ن ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ و ئه‌و ته‌به‌روع و پێدانانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ره‌سمیییه‌كان له لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان و یانه‌كان.
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا: 1. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توێژینه‌وه یا دادگاكان گرتوویانه ئه‌ستۆ كه كار ده‌كاته سه‌ر رێره‌وی توێژینه‌وه، یان دادگایی كردن. 2. ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه. 3. به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا. 4. وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ. 5. ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی یان هه‌ره‌شه كردن له هاونیشتمانیان به هه‌ر رێگا و شێوه‌یه‌ك بێ له شێوازه‌كانی رۆژنامه نووسی . 6. شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها وروژاندنی غه‌ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێ. 7. قۆستنه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو یا نێردراو قۆستنه‌وه‌یه‌كی (تایبه‌تی) بۆ سوودی تایبه‌تی و زیان به‌خش بێ به خه‌ڵكی تر،یان هه‌ڵگرنتی سیفه‌تێك (انتحال صفه) یان فیكره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ره‌وشت و نیزامی گشتی. 8. به هه‌ڵه بردنی جه‌ماوه‌ر به زانیاری نادروست و لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان لێكدانوه‌یه‌كی دوور له ده‌سپاكی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێ دڵنیا بوون لێیان. 9. وه‌رگرتن و هه‌لێنجان (اقتباس) له به‌رهه‌می كه‌سی تر به‌بێ ئاماژه كردن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان سه‌رچاوه‌كه‌ی. 10. قۆستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ تانه‌لێدان و سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و رێوره‌سم و ئایینی و نیشتیمانییه‌كان.
مادده‌ی بیست دوو
مادده‌ی بیست دوو: باره‌گاكانی یه‌كێتی به بڕیارێكی دادگایی و به ئاماده بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی یان سه‌رۆكانی لقه‌كان یان نوێنه‌ری یه‌كێتی، نه‌بێ، نابێ بپشكنرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ. دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا. سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه. چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن. 2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی. 3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری. 4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.