المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 4-چاپكراوی خوله‌كی (ده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه به‌رده‌وام كه چماره‌ی زنجیره‌یی و له‌ه كاتێكی دیاریكراودا ده‌ربچێ وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و هه‌رچی یه‌كی له‌م بابه‌تانه بێ. 5-چاپكراوی نا خوله‌كی (ناده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه بۆ یه‌ك جار ده‌ربچێ یا به‌ش به‌شی دیاریكراو بێ به بێ گوێدانه چاپكردنه‌وه (اعاده الگبع) وه‌ك مه‌وسووعه و قامووس و كتێب و نامیلكه‌و نه‌خشه (خریگه)و رسم و هه‌رچییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ر دانییه‌وه ده‌خرێته كار وله رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
ماده‌ی بیست وپێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله$ رۆژنامه فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنماییه‌كانی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هاوكاریی ئه‌نجام ده‌دات ده‌سته‌به‌ری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ پارێزگاری له‌سامانی هاوكاره‌كان وده‌بێ ده‌سته رێكاری دڵنیاكاری و بانكه‌وانی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی.
مادده‌ی نۆزده‌م: نابێ وه‌به‌رهێن ئه‌و زه‌ویانه به‌ناو بكات كه نه‌وت وغاز یان هه‌ر سامانێكی كانزایی به‌نرخ یان سه‌نگینی تیابێت.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌م ئامانجانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: به‌كارخستنی وزه‌ی لاوان كه ده‌سته‌به‌ری به‌شداربوونی كارایان ده‌كات له گه‌شه‌پێكردنی هه‌رێمدا. سێیه‌م: هاندانی لاوان بۆ ده‌ست پێشخه‌ری دامه‌زراندنی پڕۆژه بچووكه‌كان له ڕێگه‌ی دابین كردنی پشتیوانی دارایی بۆیان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی سندووق و دانانی بنچینه‌كانی پاڵپشتی كردنی لاوه بی كاره‌كان. دووه‌م: كاركردن له پێناو گه‌شه‌كردنی داهاتی دارایی بۆ سندووق. سێیه‌م: په‌سند كردنی پلانه‌كانی وه‌به‌رهێنانه داراییه‌كانی سندووق. چواره‌م: هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی سندووقه‌وه.
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته‌به‌ركار.
مادده‌ی دوازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و دوو: نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.
مادده‌ی بیست وسێ: ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 4- ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ. 5- شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن: أ- شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی. ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ. ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة