المواد القانونية
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێ پێویست له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانیدا به‌ش و هۆبه‌ی (اقسام وشعب)ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمیته‌ی كاتی و هه‌میشه‌یی دروست بكات به كارێكی دیاری كرا‌و.
مادده‌ی نۆزده: مادده‌ی بیست و سێ هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: رۆژنامه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یه كه یه‌كێ له‌م عینوانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. خاوه‌ن ئیمتیاز 2. سه‌رنووسه‌ر 3. جێگری سه‌رنووسه‌ر 4. به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین 5. سكرتێری نووسین 6. نووسه‌ر 7. وه‌رگێڕی رۆژنامه‌وانی 8. په‌یامنێری رۆژنامه‌گه‌ری 9. وێنه‌گری رۆژنامه‌گه‌ری 10. شێوه‌كارو(كاریكاتێر كار)ی رۆژنامه‌گه‌ری 11. ته‌صمیمكاری رۆژنامه 12. هه‌ڵه‌چنی رۆژنامه 13. رێكخه‌ری ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری 14. ژنه‌فتكاری رۆژنامه‌وانی
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (چواره‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌ندیكا: بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1. رێزگرتن و داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین، هه‌روه‌ها داكۆكی له مافی رۆژنامه‌وانان و زامنكردنی پاراستنیان به جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانیاندا. 2. ئه‌ركی ده‌ستكه‌وتنی ده‌نگوباسی و زانیاریه‌كانیان بۆ ئاسان بكا. 3. وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كێتیگه‌لی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانی و ئیقلیمیدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستنی پێل و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا. 4. قاڵكردنی رۆژنامه‌وانان به‌هه‌موو شێوازێ بلوێ وبكرێ. 5. پشتیوانی و لایه‌نگرتن له رۆژنامه‌وانان له حاڵه‌تی زه‌رووردا. 6. به‌رجسته كردنی رژێمی فیدراڵی، یان هه‌ر شتێكی دی كه گه‌لی كوردستان خۆی به دڵی بێ. 7. داكۆكی كردن له بنه‌ماكانی دیموكراسی و، ئازادییه بنه‌ڕه‌ته‌كان و، ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 8. پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناوی وه‌دیهانینی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی و، ره‌واج پێدانی بنه‌ماي لێبورده‌یی و بێ زه‌بروزه‌نگی له كۆمه‌ڵگه‌داو، داكوتانی ره‌گی برابوونی نه‌ته‌ویی و ئایینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 9. به‌شداری كردن له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ده‌زگاكاری و، به‌هێزكردنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان. 10. پاراستنی سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. 11. پاراستن و به‌ره‌وچاكتر گۆڕینی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری ده‌كاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی دوازده: (مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: 1. نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ. 2. نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.
مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌یه، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی سیازده: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق: 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق. 3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات. 5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا. 6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به گوێره‌ی خواستی كاره‌كه‌ی، له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه. دووه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1- وه‌زیر – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2- سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا – ئه‌ندام. 3- راوێژكاران – ئه‌ندام. 4- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان – ئه‌ندام. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداریی هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بكات كه له كاتی پێویستدا له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌یدا كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به گفتوگۆ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لێكۆڵینه‌وه له رێكاره‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌دای و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌نگه بێنه رێی.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیشه له كاره‌كانی و ئاراسته كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و پیاده كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی و چاودێری كردنی و، هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن له هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنییه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرس ده‌بێت چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی بزانێت. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: گرێدراوی وه‌زیر ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش هاریكاریی ده‌كه‌ن. سێیه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له سێ زیاتر نابێت، له‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌یه، خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین. چواره‌م: ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێم: گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له كاری خۆشی‌دا به‌ر حوكمه‌كانی یاسای ده‌زگای فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (18)ی ساڵی 2008 ده‌كه‌وێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن گرێدراوی وه‌زاره‌ت ده‌بن، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆرین سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری كارگێڕی و دارایی. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پلان و به‌دواداچوون. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسن و ترام وای. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتیی یه گشتیانه پێك دێ: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ. ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی. ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون. 2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا. ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با. ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان. ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن. 4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا. 5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. 6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم. 6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری. 7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ. 9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة