المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی سی و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (3) بۆی: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كارپێكراو له هه‌رێم ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه كه پێش جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (43)ی ساڵی 1989 دامه‌زراون و له‌خزمه‌ت كردن به‌رده‌وامن.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی دیاریكردنی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌سه‌پێنرێن، قه‌باره‌ی ئه‌و سووده‌ی لایه‌نی سه‌رپێچیكار به‌ده‌ستیهێناوه‌و بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌كه‌سانی تر گه‌یشتووه، ڕه‌چاو ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی (11-12) به نزمترین و به‌رزترین ئاست، ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر سه‌رپێچی، ئه‌وا دووجا ده‌كرێن. سێیه‌م: كه‌سی زیانپێگه‌یشتوو به هۆی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌م یاسایه‌دا قه‌ده‌غه‌كراون بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات له لای دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد راسپێردراوه له كاتی ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن كه له سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌وێته‌وه، به ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌م پێناوه‌شدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ هه‌یه: یه‌كه‌م: مافی چوونه نێو ئه‌و جێگه‌و شوێن و دامه‌زراوانه‌ی كه‌سی سه‌رپێچیكار تیایدا چالاكیه‌كانی خۆی كارا ده‌كات، و پشكنین و سه‌یركردنی به‌ڵگه‌نامه‌و تۆماره‌كانی له لای هه‌ر لایه‌نێكی حكومی یان ناحكومی بێت، و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر كامێكیان بێت یان به كۆپیكراویی به‌مه‌رجێك له دوای كۆتایی هاتنی ووردبینی كردنیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه. دووه‌م: داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ویسترێن پشكنینیان بۆ بكرێت له كاتی ڕوودانی هه‌ر رێگریێك یان ته‌گه‌ره‌یه‌ك له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئه‌نجومه‌نیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به داخستن یان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 15 پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات. سێیه‌م: لێكۆلێنه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك گومان بكرێت سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كات و نووسینه‌وه‌ی ووته‌كانی له كۆنووسێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێویست بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه سه‌رپێچی بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بنوێنێت.
مادده‌ی چواره‌م: بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شه‌رتو شروتانه هه‌بن: 1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆ‌ی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ: أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت. ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان. ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه. د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان. 2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ. 3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ. 4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاری چالاكی ئابوری و بازرگانی به‌و شێوه‌یه‌وه ده‌بێت كه نه‌بێته هۆی رێگه‌گرتن له كێبركێ یان كۆتكردنی یان زیان پێگه‌یاندنی ته‌نها بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به مه‌رجێك پێشێلی په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به لایه‌نی كه‌م، مانگی دوو جار كۆده‌بێته‌وه، یان هه‌ر جارێك پێویست بكات، كۆبونه‌وه‌كانیشی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه ده‌رده‌كات. دووه‌م: نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات له گفتوگۆ یان ده‌نگدان له حاڵه‌تێكی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت یان له نێوانی ئه‌و و یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تا پله‌ی چوار هه‌بێت، یان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی كردبێت یان بكات. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات له‌و كه‌سه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له شاره‌زاو پسپۆڕ له ناوه‌وه‌ی یان ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی. پێنجه‌م:كێبركێ: ئه‌نجامدانی چالاكیه ئابورییه‌كان به‌پێی میكانیزمه‌كانی بازاڕ به‌بێ كاریگه‌ری یان كۆتكردنی ئه‌م میكانیزمانه به كاریگه‌ریێك یان كۆتكردنێكی زێده‌ڕۆ كه ئاسه‌واری زیانبه‌خش به بازرگانی یان گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ینێت. شه‌شه‌م: قۆره‌خكاریی: هه‌ر چالاكی یان پێكهاتنێك له لایه‌ن كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، یان زیاتر له كه‌سێك، یان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نێوانگیر له نێوانیاندا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نرخ له بازاڕ یان جۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به جۆرێك ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌كاربه‌رو كۆمه‌ڵگه. حه‌وته‌م: بازار: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن بۆ به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌رباره‌ی كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌رج نیه بازاڕ له سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا گۆشه‌گیر بكرێت. هه‌شته‌م: چوونه‌ناویه‌ك: چوونه‌ناوی دوو كۆمپانیا یان زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی پشكیان له بازاڕدا. نۆیه‌م: نرخی كڕینی راسته‌قینه: ئه‌و نرخه‌یه كه له لیستی كڕین جێگیر كراوه پاش لێكه‌مكردنی ئه‌و داشكانانه‌ی كه تیایدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ. ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ. ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ. ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات. د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه. ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌مترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ. ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م: رۆژنامه نووسی (متدرج): ئه‌و كه‌سه‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانیه‌وه ده‌كاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، نازناو، یان سیفه‌تی رۆژنامه نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی پێ نادرێ تا دوو ساڵی به‌رده‌وام به‌سه‌ر مماره‌سه‌كردنیدا تێنه‌په‌رێ به پشتگیری كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له لای كار ده‌كا دوای تۆمار كردنی ناوی خۆی له تۆماری گشتیدا، هیچ جۆره ئیمتیازێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموونداری پێنابڕێ تا ناوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ خشته‌ی ئه‌م جۆره (صنف)ە، دوای ئه‌وه ماوه‌ی پله به پله (تدرج) ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ماوه‌ی پله به پله (التدرج) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا یان هاوتای ئه‌و بروانامه‌یه، یه‌ك ساڵه. دووه‌م: رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون: ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژنامه نووسیدا به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه به كرده‌وه كاری كردووه یان كار ده‌كا و كردوویه‌تیه پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ره‌ت بووه كه له بڕگه‌ی رابردوو دا ده‌رخراوه. سێ یه‌م: رۆژنامه‌نووسی به‌شدار: ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری رۆژنامه نووسی ئه‌نجام داوه به بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ئه‌مه‌ش به به‌رز كردنه‌وه‌ی عه‌قدی پێویست ده‌یسه‌لمێنێ له‌و لایه‌نانه‌وه كه مه‌به‌ستن (من الجهات المعنیه) وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی خۆی راگوازێته‌وه بۆ خشته‌ی رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك كه له (5) پێنج ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ و رۆژنامه‌نووسی بكاته پیشه‌ی خۆی.
مادده‌ی بیست و چوار: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی بیستء نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا یاخود به خانه‌نشین كرا‌و داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره بۆ خه‌رج ده‌كرێ: أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له مێژووی 5/3/1991له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو. ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو. دووه‌م: جگه له‌وانه‌ی له بڕگه‌كانی (أ، ب)له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، پاداشتێك به خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه له خزمه‌تدا بووه.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب. ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك. ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو. د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ. ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار. و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج. ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش. ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت. گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت. ی- رئيس عوره‌فا. ك- عه‌ریف. ل-جێگری عه‌ریف. م-سه‌ربازی یه‌كه‌م. ن-سه‌رباز.
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو. دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة