المواد القانونية
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیكه یان به‌ش یاخود هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یاخود لێك بدات یاخود هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌چوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری دادی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی داد. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی سی و نۆ: 1. ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.
مادده‌ی سییه‌م: په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.
مادده‌ی سی و هه‌شت: ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و هه‌ولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ: 1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری. 2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی. 3- داواكاری گشتی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ). ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان. د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان). دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رێوه ده‌با: 1. راستاندنی بودجه‌و حسابكاری دوماهی. 2. گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. 3. چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. 4. بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی. دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن باڵاترین ده‌زگای جێ به‌جێ كردنه له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی پێك دێ.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م : لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.
مادده‌ی شازده‌م: ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێه‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة