أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت: (چواره‌م: به‌ڕێژه‌ی 5% باج به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمدا ده‌سه‌پێنرێت كه مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار بۆ تێكڕایی پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی و كه‌رتی تایبه‌تی زیاتره كه به فه‌رمی تۆماركراوان و خاوه‌ن پۆست و پله‌ی وه‌زیفی تایبه‌تن).
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی باج كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردان هه‌ر كاریان پێ ده‌كرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: باجی (رۆیشتوو یا هاتوو/الصادر والوارد)ی گومرگی به پێی ئه‌و بڕانه (مقادیر) وه‌رده‌گیرێن كه له لیسته‌كانی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر زیاد كردن یا كه‌م كردنه‌وه یا هێشتنه‌وه كه به پێی حوكمی مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه ده‌كرێن ده‌شێ به په‌یڕه‌و نه‌هڵرێن یا بگۆردرێن.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: ئه‌و كۆت و به‌ربه‌ستانه‌ی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق یا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنراو یا نێردراو هه‌ر كارپێكردندا ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا و بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: دووباره كار به بڕگه‌ی (ز) له مادده‌ی (20)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ز- گه‌نجینه‌ی گشتی به‌شداری بكات له داهاتی سندووقی بیمه و خانه‌نشینیی كرێكاران، ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش به‌وه دیاری ده‌كرێت، كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمدا، به رێژه‌ی (30%) ته‌رخانی ده‌كات له‌و ئابوونانه‌ی دراونه‌ته سندووق له ماوه‌ی ساڵی دارایی رابردوودا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: "حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه. دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. 2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات. سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیر له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: به‌شه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیش و كار‌و ڕابه‌ری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه. بڕیار‌و فرمان و رێنماییگه‌لیش پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌ریی وه‌زاره‌ته‌وه، ببىَ، وه‌زیر ده‌ریانده‌هێنێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆی پێوه‌ندیدارداو، به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر ریقابه‌ی خۆیدا ده‌خرێنه‌به‌ركار. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش بسپێرێ كه خۆی پێی باش بێ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری ئیداری و دارایی و رێكسازیدا. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارایی و ته‌دقیقیش كه به‌هاوكاری له‌گه‌لَ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیكه‌دا بوجه‌ی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلان و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌كه‌ن، به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانه‌وه په‌یوه‌ستن. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به‌دواداچون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ر له ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و به‌ر مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه كه‌وتوون،حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه‌و مووچه‌كانیشیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موارده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 له هه‌ر كه‌مو كورتییه‌كی مافی خانه‌نشینی خۆیان ئیعتیراز بكه‌ن.