المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر. ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ژوور نابێ هیچ یارمه‌تی یان یاریده‌ی دارایی یا پیتاك یا سلفه‌یه‌ك بدا به پێی په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه‌وه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنی (التزام) ه‌كانی نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م: ده‌بێ ژووره‌كانی بازرگانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی له هه‌رێمدا له ماوه‌ی مانگێكدا ل رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه بارودۆخی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا بگونجێنن.
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)، وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به ناوی (وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ. وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.
مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.
مادده‌ی سیازده: ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)و یاساگه‌لی دیكه‌دا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. "6" ئه‌م بڕگه‌یه "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر مادده‌ی دووه‌م. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
مادده‌ی چواره‌م: بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شه‌رتو شروتانه هه‌بن: 1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆ‌ی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ: أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت. ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان. ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه. د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان. 2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ. 3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ. 4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.
مادده‌ی چوارده: وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: ا- پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان. ب- په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه. ج- ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان. د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یه‌كێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان. ه- چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ. و- سه‌ر په‌رشتكردنی ئیش وكاری لقه‌كانی پارێزگاكان. ز- پاراستنی موڵك وماڵی یه‌كێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی. دووه‌م: ده‌شێ، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، تانه له بڕیاره زه‌بتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بدرێت. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕده بێت.
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة