المواد القانونية
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی داد، كه له مادده‌ی نۆیه‌مدا هاتووه، كورت ده‌كرێته‌وه سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ری ڕاسپێردراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی بۆ ئاسانكاری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان، و هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پێویست له‌م باره‌یه‌وه. دووه‌م: وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو ده‌رباره‌یان به‌پێی یاسا. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی و خستنه‌به‌رده‌ستی وه‌زیره‌وه.
مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2. ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3. پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4. قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7. ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8. ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.
مادده‌ی چواره‌م: دادگای شوێنی دانیشتنی داواكاری به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه یان شوێنی بوونی ئه‌و لایه‌نه حوكمه‌تییه‌ی كه داوای به‌ڵگه‌كه ده‌كات، به دادگای تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی بزر بووه‌كه داده‌نرێ، كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌سامی شه‌رعی یاسایی كه به پێی به‌ڵگه‌ی ناوبراو ده‌رچوێنراون ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (305)ی دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969.
مادده‌ی یازده: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. هه‌یئه‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی زه‌پتی. 4. هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا. دووه‌م: 1. هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی. 2. ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ. 3. هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات: 4. ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی. 5. ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
مادده‌ی سیازده: 1. ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی: 2. به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 3. به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. 4. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. بۆ ئه‌ندامانی سه‌ندیكا نه‌بێ، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه، ده‌نا، هیج كه‌سێ ناشێ ئه‌م پیشه‌یه بكات. 2. دایه‌ره فه‌رمیه‌كان ونیمچه فه‌رمیه‌كان وباقیمه‌نی داموده‌زگاكانی هه‌رێم پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی یان كارپێكردنی پزیشك بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م: نه‌قیب ناشێ نه‌قیبیش بێ و، یه‌كێ له‌م پله‌وپایانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌بێ: 1. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی. 2. له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا وه‌زیر بێت یان بریكاری وه‌زاره‌ت بێت.
مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: 1. كۆشش بۆ وه‌دی هانينى ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2. وه‌رگرتنی ئه‌ندامان و قه‌ده‌غه‌كردنیشیان له پیشه‌كه. 3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا ،و به‌ر كارخستنی پلانگه‌ل وبه‌رنامه‌كان. 4. بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌و به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی. 5. سه‌رپه‌رشتی ئیش وكاری لقه‌كان، و ده‌سه‌به‌ركردنی هاوده‌نگی له چالاكییه‌كانیاندا. 6. ئاماده‌كردنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حساب وحسابكاریی كۆتایی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7. سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی پیشه‌گوزاری (ممارسه المهنه) له عیاده تایبه‌ته‌كاندا. 8. پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا. 9. ئه‌گه‌ر نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای له لێژنه‌گه‌لی ره‌سمی وشتی دیكه‌دا نه‌كرد، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ داده‌نێ. 10. هه‌ر ده‌عواو شكاتێكی بۆ بێت، هه‌واڵه‌ی لێژنه تایبه‌تكاره‌كانی ده‌كات. 11. له پێشكه‌ش كردنی پێشنیارگه‌ل، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌گه‌ل وپلانگه‌ل و به‌رنامه‌گه‌لی ته‌ندروستی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كات. 12. پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی فه‌رعی، بۆ وه‌ديهانینی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 13. ئیقراركردنی موڵكدارێتی ماڵ وموڵك وعیقارو قبوڵكردنی به‌خشش وشه‌رتوشروتی قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی، له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكادا. 14. ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 15. ئیجازه‌پێدانی پیشه‌گوزاری. 16. سه‌یركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب، یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان هی لقه‌كانی سه‌ندیكا، به‌مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بخرێته به‌رده‌می. 17. دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌گه‌لی سه‌ندیكا به‌پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 18. قبوڵكردنی دیاری به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمیه‌كان. دووه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به نه‌قیب یان به‌سه‌رۆكانی لقه‌كان.
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڵگه‌ی ئه‌و وه‌فاتنامه‌یه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه، ده‌كه‌وێته به‌ر رێگه‌كانی تانوون لێدان كه له فه‌سلی دووه‌م و مادده‌ی (216)ی یاسای دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراودا هاتوون.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. دوو دینار ره‌سم له تۆمار كردنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه وه‌رده‌گیرێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه.2. به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی ده‌رچوێنراو له ره‌سمی پول و ئه‌و غه‌ره‌مایه‌ی كه ه‌له یاسا كارپێكراوه‌كاند هاتووه ده‌بوردرێ.3. قه‌سامی شه‌رعی و یاسایی كه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه رێك خراون و به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوون، له ره‌سمه‌كانی دادوه‌ری ده‌بووردرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌ربكات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة