المواد القانونية
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان له ماوه‌ی زیاتر نه‌بێ له نه‌وه‌د رۆژ پێك بهێنرێ له دوای په‌سندكردنی ئه‌م یاسایه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ : 1. به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی. 2. نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن. 4. پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 5. بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ
مادده‌ی پێنجه‌م: شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌ده‌ن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه. 2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه. 3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ. 4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان. 5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن. 6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له پێكهاته‌ی كۆمسیۆندا زامنی هاوسه‌نگی ده‌كرێ له نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی: 1. هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گه‌شتو گوزار بێنێته‌دی. 2. وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار. 4. دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ. 5. به‌كرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار. 6. دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گه‌شتو گوزار. 7. ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا. 8. دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار. 9. كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گه‌شتو گوزار . 10. كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گه‌شتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتو گوزار. 11. رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمه‌لَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم. 12. به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت. 13. به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه دوای وه‌رگرتنی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی خواستن (استعاره)ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ده‌شێ بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌ڤه‌ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پیشنیازی ئه‌و یاسایانه بكا بۆ په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1-هه‌ر چاپكراوێكی خولاو خول (الدوری) دوای ئیجازه‌پێدان و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی به (قائم الوجود) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی ویستی وجودی نه‌هێڵێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ری به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات و، به‌پێی یاسایش له‌و رۆژه‌وه‌ی كه داواكه‌ی له وه‌زاره‌ت تۆمار كراوه وجودی چاپه‌مه‌نیه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. 2- ئه‌گه‌ر چاپكراوه‌ی خولاوخول له ماوه‌ی سێ مانگدا "كه له رۆژی ئیجازه‌پێدانه‌كه‌وه‌ی ده‌ست پێ ده‌كا" ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا (دوای ئینزار كردنی) ئیجازه‌كه‌ی به پووچه‌ڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3- حزبه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ده‌زگا گشتییه‌كان مافی خۆیانه خاوه‌ن ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری چاپكراوه‌ی خولاوخولی خۆیان بگۆڕن و پێویسته له‌و باره‌دا وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكه‌ن. 4- خاوه‌ن ئیمتیاز مافی خۆیه‌تی له كاتی زه‌رووردا سه‌رنووسه‌ری چاپكراوی خولاو خولی بگۆڕێ و پێویسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به‌ر چاودێری دارایی ده‌كه‌ون: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه حكومییه‌كان وئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌كان نه‌لكاون له‌گه‌لأ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ و پاشبه‌ندیان هه‌یه. دووه‌م: هه‌موو ئه‌و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و رێكخراوانه‌ی كه حكومه‌ت مۆڵه‌تی پێ داون. سێیه‌م: هه‌ر لایه‌نێكی دی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بڕیار ده‌دات بخرێته ژێر حوكمی چاودێریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری داراییه‌وه یاخود ئه‌وه‌ی كه له یاساكانی دامه‌زراندنیدا هاتبێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1-بڵاوكردنه‌وه‌ی كاڵدانی (التحریض) جه‌ریمه‌و ره‌فتاری تیرۆر‌و ره‌واج پێدان و فه‌راهه‌مكردنی رێگا‌و مومكیناتی جه‌ریمه‌و تیرۆر‌و، شه‌ڕه‌جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ر (التشهیر)ی دژ به ئه‌شخاص و سووكایه‌تی به حوورمه‌تی دین و مه‌زه‌ب و ئاداب و پێڕۆی گشتی، قه‌ده‌غه‌یه. 2-ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم كه ئینزار بدات به سه‌رنووسه‌ر یان به خاوه ئیمتیاز یان به هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ن، پێویستیشه سه‌رنووسه‌ر، هه‌ر دوای وه‌رگرتنی ئینزاره‌كه له جێگایه‌كی به‌رچاوی یه‌كه‌م ژماره‌دا بڵاوی بكاته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: أ- ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ. ب- ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات. دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی. سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة