المواد القانونية
مادده‌ی بیست و سێ: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێ نه‌دراوه به وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆی هه‌یه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئیحاله‌ی خانه‌نشینی بكات كه زێده‌ن له پێویستی، ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی خانه‌نشینیان كه‌متر نییه له (15) ساڵ له‌سه‌ر داوای خۆی.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تردا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی ورده‌كاری میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2012و په‌سه‌ند كردنیشی له ئه‌ستۆ دایه له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم كه (17.000) حه‌ڤده هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی نوێ باوه له ساڵی 2012 دا. دووه‌م: داموده‌زگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه، ئه‌ركی دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌و پله وه‌زیفییه نوێباوانه له‌ناو میلاكاتی ساڵی 2012دا به‌سه‌ر میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ به گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت تاوه‌كو یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ژماره (7) ساڵی 2011 جێبه‌جێ ده‌كرێت. سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئه‌ركی جاڕدانیان له ئه‌ستۆدایه بۆ پله‌كانی وه‌زیفه‌ی نوێ له‌ناو میلاكاتی 2012دا له رۆژنامه‌كانی ناوخۆ و ده‌بێت میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌ك بن و له‌یه‌ك كاتدا بڵاوبكرێنه‌وه. چواره‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێ نه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئیلتیزام به‌و خشتانه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو‌و ناونیشان و پله‌كانی وه‌زیفه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا تۆماركراوه كه تازه دامه‌زراون به گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا له‌گه‌ڵ بریاره‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیان. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رپێچی تێیاندا دۆزییه‌وه له ئاست ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا ئه‌وا بڕیاره‌كانی ده‌رچوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆ دامه‌زراندنه‌كان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق به سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت. پێنجه‌م: نابێ به گرێ به‌ست كه‌س دابمه‌زرێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌رنه‌گیرێ، جگه له گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان نه‌بێ. شه‌شه‌م: هیچ جۆره دامه‌زراندنێك ئه‌نجام نادرێ بۆ وه‌زیفه قیادیه‌كان له (به‌رێوه‌به‌ری گشتیه‌وه به‌ره‌و ژوور) ئه‌گه‌ر هات و ده‌ره‌جه‌ی وه‌زیفیه‌كه‌ی نه‌بوو له یاسای وه‌زاره‌ته‌كه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوه به وه‌زاره‌ته‌وه له په‌یكه‌ری رێكخستنی دا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه (2)ی مادده‌ی (377) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له كوردستاندا له كار ده‌خرێ.
مادده‌ی دووه‌م: مێردی داوێن پیس (الزانی) و ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه داوێن پیسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌ر به‌و سزایه حوكم ده‌درێن كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (377)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی دووه‌م: 1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی. 2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م: 1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵایی وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندانی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌نیان به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی یه‌وه له رووی یاسایی و به‌رێوه‌بردنی و هونه‌ری یه‌وه هه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا و پیره‌و و رێنماییی یی كارپێكراوه‌كانی تر، هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراناد به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی و به‌رپرسیاره. 2-به‌رپرسیاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بۆیانی دیاری ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌رێتی پێكدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر. 2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كه‌سان. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ژمێرییاری پێداچوونه‌وه. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌دانان و پێداچوونه‌وه. د-به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی. ه-دایه‌ره‌ی قانوون. 4-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هونه‌ره شێوه‌كاریه‌كان. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سینه‌ما و زانست. د-دایه‌ره‌ی رۆشنبیری منداڵ. ه-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هانادنی زانستی. و-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سامانی مللی. ز-به‌رێوه‌به‌رێتی ی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاواز و مۆسیقا. ح-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری توركمان. گ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری ئاشووری. ی-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری له پارێگاكانی هه‌رێمدا. ك-خانه‌ی جل و به‌رگی كوردی. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی شوێنه‌واره‌كان كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌ت یه‌كانی شوێنه‌واری پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌سپێرێ. 6- به‌رێوه‌به‌رێتی ی راگه‌یاندن كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێدێ: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ئاژانسی ده‌نگو باسی كوردستان. 7- به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه. 8-ده‌زگای چاپه‌مه‌نی رۆژناوه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كه ه پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: 1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن. 2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ. 3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی کار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن. 5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ. 6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.
مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمي گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة