المواد القانونية
مادده‌ی په‌نجاو حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك له سێ ئه‌ندام به‌ناوی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناو ئه‌ندامانی خۆی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا بۆ سه‌یركردنی كاروباری به‌رزه‌فتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له داوای به‌رزه‌فتی كه له‌سه‌ر دادوه‌ر تۆمار ده‌كرێ یه‌كێك له‌م سزا به‌رزه‌فتییانه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنێ. 1-هۆشداریی (ئینزار)، ئه‌مه‌ش دواكه‌وتنی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی لێده‌كه‌وێته‌وه. 2-دواخستنی به‌رزكردنه‌وه یان سه‌رمووچه‌كه‌ی یان هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێ له رۆژی ده‌رچوونی برٍیاره‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو بوو، ده‌نا له مێژووی ته‌واوكردنیه‌وه ده‌بێ. 3-كۆتایی هێنان به خزمه‌ت و ئه‌م سزایه‌ش به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنه‌بڕی به سزایه‌ك له دادگایه‌كی تایبه‌ت له باره‌یه‌وه ده‌رچووبوو له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه له‌گەڵ شه‌ره‌فی فرمانه دادوه‌رییه‌كه‌یدا نه‌گونجێ یاخود ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له دادگاییكردنێكدا كه لیژنه ئه‌نجامی ده‌دات دادوه‌ره‌كه شیاوی به‌رده‌وام بوونی له خزمه‌تی دادوه‌ریدا نیه .
مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به راژه‌ی دادوه‌ر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ . دووه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ر كه‌سێك كۆتایی به راژه‌كه‌ی هات بۆ دادوه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: یه‌كه‌م: داوای به‌رزه‌فتی له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ. دووه‌م: 1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت. 2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ. 3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات. 4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات. 5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ. 6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.
مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: 1- ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی یا خود كۆنترین دادوه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاماده نه‌بوون یاخود. به‌ربه‌ستێكی یاساییان هاته پێش بۆبه‌شدار بوونیان ده‌به‌سترێ به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و هه‌موو دادوه‌ره كاراكان تێیدا و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به‌بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ ئه‌و داوایانه‌ی حوكمی له سێداره‌دانیان پێده‌رچووه. ب ـ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان حوكمه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه رووده‌ده‌ن. ج ـ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دیكه‌وه بۆی ده‌نێردریت، ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له پڕه‌نسیپێك دا بینی كه له حوكمه‌كانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. د ـ ئه‌وانه‌ی یاساكانی تر ده‌یان گرێته‌وه. 2 ـ ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یاخود كۆنترین جێگری یاخود كۆنترین دادوه‌ر تێیدا له كاتی ئاماده نه‌بوونیان یان بوونی به‌ربه‌ستێكی یاسایی له‌و به‌شدارنه‌بوونیه‌ی تێیداو، به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م شه‌ش له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به بینینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ ـ بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی دوو حوكم كه پله‌ی بنبڕیان وه‌رگرتبێ و دژ به‌یه‌ك بن و سه‌باره‌ت یه‌ك بابه‌ت ده‌ركرابن ئه‌گه‌ر له نێوان ناكۆكه‌كان خۆیاندا بێت یان یه‌كێكیان لایه‌ن بێت له دوو حوكمه‌كه‌دا و په‌سه‌ند كردنی یه‌ك له و حوكمانه و بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بێ له حوكمه‌كه‌ی تر، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه جێبه‌جێ كردنی ئه‌و دوو حوكمه دژ به‌یه‌كه رابگرێ، تاكو بڕیاری پێداچوونه‌وه ده‌رده‌چێ. ب ـ ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان دوو دادگا له‌باره‌ی ده‌سنیشان كردنی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌یر كردنی داواكه. ج ـ ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆی ده‌نێرێ تاكو له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له باره‌یه‌وه بدات به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی پێ ده‌رچووه. 3ـ ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا مه‌ده‌نییه‌كان و داوا جۆراوجۆره‌كانی تر كه له دادگاكان و لیژنه‌كانه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 4 ـ ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و مادده‌كانی كه‌سایه‌تییه‌وه به پێی یاسا ده‌رچوون. 5 ـ ده‌سته‌ی سزایی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رچوون. 6 ـ ده‌سته‌ی كشتوكاڵی: تایبه‌تمه‌نده به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی كه له لیژنه‌كانی زه‌وی و زار‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دا ده‌رچوون. دووه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزایی و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵیده‌بژیرێ و به ئه‌ندامیه‌تی به‌لانی كه‌م دوو له دادوه‌ره‌كانی دادگا ده‌به‌سترێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی مه‌ده‌نی به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی به‌لانی كه‌م چوار له دادوه‌رانی دادگا ده‌به‌سترێ له و كاته‌ی كه سه‌یری ئه‌و حوكمانه ده‌كات كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزاییش كاتێك كه سه‌یری حوكم و بڕیاره‌كانی دادگاكانی تاوان ده‌كات. چواره‌م: 1ـ ده‌شێ ده‌سته‌ی دیكه به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك بهێنرێت. 2ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێ و له كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌ك له‌وانه، كۆنترین دادوه‌ر له دادگادا جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاســـــــایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردســـتان) ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ. دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی ده‌سته پارێزگاری كردنه له مافه‌كانی مرۆڤ و پته‌و كردنی و داكۆكی كردن لێی له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری مافه‌كانی مرۆڤ.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت له چواره‌چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت و به‌په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت. دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌سته له پارێزگای هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، نووسینگه له ناو پارێزگاكانی دیكه‌دا ده‌كاته‌وه‌و بۆیشی هه‌یه نووسینگه له قه‌زاو ناحیه‌كانیشدا بكاته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریان ده‌به‌خشن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی هه‌رێم. سێیه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته. پێنجه‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارده‌ركرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له رینمایی كردنی ئیش و كاری سه‌ربەرشت وریقابەکردنی بزاڤه‌كانی. له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێرۆدا هه‌موو رێنمایی یه‌ك و بڕیار و فه‌رمانێ كه پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستن و هونه‌ركاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه خۆی دەریان ده‌كات و، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه ئه‌ندامێكی هاوكۆمه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌جێگری وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه خۆی بیه‌وێ. 2- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. 3- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه له مانه پێك دێن: 1- مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2- مه‌كته‌بی جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی ده‌باو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 3- جێگیری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی ده‌باو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی یه‌كان: به مه‌كته‌بی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ. 5- دایه‌ره‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ. سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن: له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێ له پزیشكه پسپۆره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه وه‌زیر له‌گه‌ڵیاندا دایبنێ، پێك دێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة