أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (یه‌كه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه: 1- هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید مینحه‌یه‌كی دارایی و پارچه زه‌وییه‌ك یان یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێده‌به‌خشرێت: أ- شه‌هیدی ڕه‌به‌ن، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی باوك و دایكی یان به‌ناوی یه‌كێكیان له كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. ب- شه‌هیدی ڕه‌به‌نی باوك و دایك مردوو، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به‌ناوی براو خوشكه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. جـ- شه‌هیدی خاوه‌ن هاوسه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو باوك و دایكی، یان یه‌كێكیان له‌كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. د- ئه‌گه‌ر شه‌هید هاوسه‌رو منداڵی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. 2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له یه‌ك ژنی هێنابێت، یان ئافره‌تێكی شه‌هید زیاتر له جارێك شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له كاتی شه‌هیدبوونی كه‌سی شه‌هید په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا مابێت و بۆ منداڵه‌كانی له‌م شه‌هیده یان بۆ منداڵه‌كانی شه‌هید له‌و هاوسه‌ره‌ی به‌ر له شه‌هیدبوونی كۆچی دوایی كردووه یان لێی جیابۆته‌وه، ئه‌وا هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی بڕیاردراو له‌م یاسایه‌یان ده‌بێت. 3- ئه‌گه‌ر له یه‌ك خێزانێكدا زیاتر له شه‌هیدێك هه‌بێت، ئه‌وا دابه‌شكردنی ئه‌و شایستانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دبێت: أ- ژن یان مێرد و منداڵ و باوك و دایك سه‌رجه‌م شایسته‌كان وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه. ب- هه‌ر یه‌ك له براو خوشكی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی هاوڵاتی به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه، به جیا شایسته‌كان وه‌رده‌گرن. جـ- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو باوك و دایك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بن یان شه‌هیدی هاوڵاتی، ئه‌وا منداڵه‌كانی شه‌هید شایسته‌كانی یه‌ك شه‌هید وه‌رده‌گرن به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه. د- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له به‌ندی (3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌دا یه‌ك كه‌سی شایسته مایه‌وه، ئه‌وا شه‌هیدانه‌یه‌كی بۆ سه‌رف ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ردوو به‌ندی (4، 8)ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له‌یاسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌وه‌ی دادێت جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه و، به‌ندی (3) هه‌موارده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (3- پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت روفاتی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی و تێچوونه‌كانی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆ بگرێت). (4- رێژه‌ی 5% پێنج له سه‌دی دامه‌زراندن له پۆسته گشتیه‌كاندا بۆ منداڵی شه‌هیدان به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، ته‌رخان بكرێت). (8- سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی (هاوسه‌رێتی و منداڵ) بۆ ژن و مێرد و منداڵی شه‌هید به رێنمایی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات رێكده‌خرێت).
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه. ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانکۆ‌دا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.
حەوتەم:
حەوتەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
هەشتەم:
هەشتەم: پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.
مادده‌ی شانزه:
مادده‌ی شانزه:ئه‌م یاسایه،له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه ده‌خرێته‌كارو له(وقایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.َ
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و یه‌ك:
مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گێڕێ: أ-له‌لایه‌نه دادگایی و ئیداری و كۆنگره‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری یه‌كێتی و، موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ته‌سدیق ده‌كاو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی بسپێرێ به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی به‌گه‌نی بكات. ب- سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گستی و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌كات.
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا): 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر. 2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. 3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. 4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: خه‌رجكردن له‌پشتیوانه‌ی حیساباته سه‌ره‌كییه‌كان ((به‌خشین، باربوو (اعانات)، خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان)) له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بێ و وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست نین راسته‌وخۆ خه‌رج له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی سه‌ره‌كی ژمێریاری بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، جگه له به‌شی مووچه‌كان كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات بۆ مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌بڕیاری لێك ترازنیان له‌وه‌زاره‌تێك و په‌یوه‌ست كردنیان به‌وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری پسپۆڕیش بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ش ویه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا بكات. سێیه‌م: ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا بكرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له مادده‌ی (157)ــه‌وه تا ده‌گاته مادده‌ی (189) له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌مواركراو كه تایبه‌تن به جه‌ریمه گه‌لی زیانبه‌خش به ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا له كار ده‌خرێت.