المواد القانونية
مادده‌ی سی و دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی دووه‌م: كۆر كه‌سایه‌تیه‌كی واتایی (معنوی) سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌حێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆرێك به ناوی (كۆری زانیاری كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ و به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: قورساییه میحوه‌ریه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ڕێگا گشتیه‌كان به‌كارده‌هێنن به به‌یاننامه‌یه‌ك دیارده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌چوێنێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و، وه‌زاره‌تیش بۆی هه‌یه هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی چه‌كدار و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بۆ حاڵه‌تی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژمێریاری مانگانه‌ی خۆیان (موازین المراجعه) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن كه (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: نابێ گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی یازده‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه ته‌رخانكراوی گوژمه‌كانی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی بیخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه (الصیانه) به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی و به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه خشته‌ی داهاته راسته‌قینه وه دیهاتووه‌كانی پێوه لكابێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1. ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2. پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م. ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ
مادده‌ی چله‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشنیاز بكا. 2-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1. سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌زگایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی پازده: 1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیه‌ش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابمه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای لایه‌نه دادوه‌ری و كارگێری و سه‌ندیكاكاندا و راستاندنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكا، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی ده‌ست نیشانی بكا. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان. 5- چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا. 7- هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی. 8- به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا. 9- ئه‌ندامانی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 10- خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 11- ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا. 12- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان. 13- پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 14- سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان. 15- بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة