أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: مادده‌ی چل و هه‌شته‌م هه‌موار ده‌كرێ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م ده‌بیته ئه‌سڵی مادده‌كه و بڕگه‌یه‌كی تری ده‌خرێته سه‌ر و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 2-پێویسته ئه‌نجومه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی راستكردنه‌وه‌كان و فراوانی شه‌قامه‌كان بدات كه له نێو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ن كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌یانه‌وێ دابه‌شیان بكه‌ن و له‌و باره‌شدا شاره‌وانی رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتیه‌كانیان به‌م رێژانه‌ی خواره‌وه لێ دابشكێنێ. 1. 25% رووبه‌ری زه‌وی پتر نه‌بێت كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتر نییه به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه. 2. 25% رووبه‌رووی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی له پێنج هه‌زار مه‌تر دووجا پتره‌و له ده هه‌زار مه‌تر دووجاش كه‌متره به چاو پۆشین له‌و ناوچه ئاوه‌دانییه‌ی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه. 3. ئه‌گه‌ر رووبه‌ری زه‌ویه‌كه پتر بێت له ده هه‌زار مه‌تر دووجا ئه‌وا رێژه‌كانیان به‌م جۆره ده‌بێت: 1. 40% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوه‌دانی. 2. 35% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی سێیه‌م. 3. 30% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی چواره‌م و مومتاز. 4. 25% ی رووبه‌ری گشتی یه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه نێو ناوچه‌ی تایبه‌تی ئاوه‌دانی. د- ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زه‌وییه‌كه نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی رێكخست و سه‌رجه‌می رووبه‌ری شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان له‌و رێژانه‌ی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه پتر بوو و ئه‌و زیاده‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بوو، پێویسته له‌سه‌ری ئه‌و رووبه‌ره به ناوی شاره‌وانی و به‌بێ پاره تۆمار بكات، جا هه‌ر چه‌نده‌كی بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌یه‌ش له رووبه‌ره‌كه‌ی له پێویستییه‌كانی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی یاخود درێژه‌ی (التفصیلی) ناوچه ئاوه‌دانییه‌كه بوو كه زه‌ویه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناوی، پێویسته شاره‌وانی ئه‌و زیاده‌یه بكا به موڵكی خۆی به پێی یاسای به موڵك كردن (ئیستیملاك)، به مه‌رجێك شاره‌وانی پێشه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌و رووبه‌ره ده‌ستنیشان بكات كه به خۆرایی وه‌ری ده‌گرێ به پێی بڕگه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێویسته به‌ر له راستاندنی له‌سه‌ر نه‌خشه به موڵك بكرێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: نه‌فه‌قه‌ی منداڵان له‌و ساته‌وه‌ی كه باوكیان مه‌سره‌فیان لێ ده‌بڕێ ده‌بێ به قه‌رزێك و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی باوكیان.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی چواره‌م :
مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به به‌ندی/د له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- د- شایه‌دی دانی دوو شایه‌د كه شایسته‌یی یاساییان هه‌بێ بۆ گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه لێره‌دا ژن و پیاو یه‌كسانن. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره(ه) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه: 5- هاوسه‌ره‌كه بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریدا مێرده‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی بداتێ كه بۆی هه‌بێ ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م (دووباره)
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه: 1. پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه. 2. پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه. 4. سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژێمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان. 5. دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی. 6. ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا. 7. دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ. 8. پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 9. چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. 10. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ. 11. پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا. 12. دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی. 13. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی. 14. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه. 1. وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كه به پێی ئه‌م یاسایه پێی دراو، بدات به ده‌سه‌ڵاتی كارگێری بۆ ته‌سك كردنه‌وه‌ی رۆتین و ئاسانكاری كاروبار رواندن. 2. وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به پێویستیان ده‌زانی و به پێی یاسا په‌یره‌وكراوه‌كان پێی دراوه، بدا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی خۆی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی بیست و پێنجه‌م و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (3)، به‌ڵام بڕگه‌ی (3) زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (4) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 3. ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه په‌یوه‌ندیدارن به ئاماده‌كاری نه‌خشه‌دانانی بنه‌ره‌تی و به درێژی و، هه‌مواركردنی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و دابه‌ش كردنی شار بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دانی (سوكنا و بازرگانی و پیشه‌سازی) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه ده‌كرێ لاری بوون (اعتراض)ی لێ بگیرێ له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی لاری بوونه‌كه‌وه بۆی، لاری بوونه‌كانیش بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ یه‌ك لاكردنه‌وه‌یان.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ( مادده‌یه‌كی نوێ و زیاد كرا‌و) له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌واژه‌ی(ده‌سته‌ی ئیداری ) هاتبێت ده‌كرێته (ده‌سته‌ی باڵا).
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: 1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه. 3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت. 5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر. دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن. سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه. چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ 3 له (مادده‌ی چواره‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌ندام بێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یان ئه‌ندام بوو بێت له (كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كاتی عیراق) پاش رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.