أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی داد ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێ به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و پێی ده‌گوترێ (وه‌قایعی كوردستان).
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێـت.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره)
مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك دوو كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. دووه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. سێیه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. چواره‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو كورسی بۆ كلدان سریان ئاشووری و سێ كورسی بۆ توركمان ته‌رخان ده‌كرێت و پالێوراوانی پێكهاته‌كانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: ده‌نگده‌رانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پالێوراوانی پێكهاتی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)و سوپا‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌كان و ئه‌وانه‌ی لێیان دابه‌زیوون، له مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ كه ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست نیشانیان ده‌كات، به مه‌رجێك پێش چل و هه‌شت كاتژمێر له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه جێ به‌جێ بكرێت.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازێك له ده‌سته‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌ر له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی به (60) شه‌ست رۆژ راده‌گه‌یه‌نرێ. دووه‌م: ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له یه‌ك رۆژدا ده‌بێت. سێیه‌م: له بارێكدا كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباریان تاكو ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌رده‌وام ده‌بن.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: یه‌كه‌م: كه‌سه‌كان و كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی ده‌سته بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مێژووی ده‌رچوونییه‌وه تانووتی بده‌ن. دووه‌م: ده‌سته سه‌یری ئه‌م ناكۆكییانه و ره‌خنانه ده‌كات له‌ماوه‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردندا روویان داوه. سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق كه له‌سێ دادوه‌ری نا موته‌فه‌ریغ پێكدی سه‌یری ئه‌و تانووتانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سته یان كه‌سه‌كان یان كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كانه‌وه له ئه‌نجامی بریاری ده‌سته‌وه بۆیان هاتووه و بریاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: له بارێكدا كه به‌شداریی كردنی كیانی سیاسی له هه‌ستان به هه‌ر تاوانێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ده‌قی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئیسپات بوو، ئه‌وا غه‌رامه‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گیری كه 50000000 په‌نجا ملیۆن دیناره. دووه‌م: كیانی سیاسی بێ به‌ش ده‌كرێ له‌و ده‌نگانه‌ی كه به ده‌ستی هێناوه له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه له بارێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا كه ده‌قی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م)ی مادده‌ی(26) و مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (20)ی ئه‌م یاسایه‌دا كرد، ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت و به غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له (10،000،000) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (25000،000) بیست و پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: فه‌رمانگه‌كانی یه‌كه كارگێرییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری كردنی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان سیسته‌می ژمێریاری پشت پێ به‌ستراو به‌كار دێنن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: داهاتی دارایی پارێزگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا بۆ پارێزگای ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه پارێزگا دێته ده‌ستی له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی له‌و داهاتانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه وه ده‌ستی هاتوون. سێیه‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششانه‌ی كه به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێـته ده‌ستی. چواره‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵی گواستراوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم وه‌ده‌ستی دێنێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1. قه‌زا یا ناحیه به‌مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ وله بارێكدا كه وه‌زیر ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌دا له‌گه‌لأ خوێنده‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. 2. سنووری قه‌زا هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی ده‌گۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ. 3. سنووری ناحیه هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گۆڕدرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ناحیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له ناحیه‌دا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی ناحیه و فه‌رمانبه‌رانی وپشكنینیان به‌ده‌ر له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له‌دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌ناو یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌ی و بۆی هه‌یه فه‌رمان بداته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له ناحیه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان. شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: فه‌رمان به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ناحیه‌دا ده‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش له كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له ناحیه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له‌و نامه‌كارییانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی خۆیاندا ده‌یكه‌وێ. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له‌بڕیاری لادانی بدات له‌لای دادگای كارگێڕی تایبه‌تدا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: قایمقام ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێـته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی قه‌زا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان له قه‌زا و فه‌رمانبه‌رانی و پشكنینیان، به‌ده‌ر له‌دادگا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم ( پێشمه‌رگه) و زانكۆ وكۆلیجه‌كان و په‌یمانگه‌كانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له دابین كردنی ئاسایش و نیزام له یه‌كه كارگێڕیه‌كه‌یدا و بۆی هه‌یه فه‌رمان به پۆلیس وده‌زگاكانی ئاسایش بدات به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكا كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له‌قه‌زاكه‌دا. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان . شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: قایمقام بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌قه‌زادا، بۆ پاراستنی ئاسایش له‌كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له‌قه‌زادا قایمقام له‌و نووسراوانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانیدا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له بریاری لادانی له‌لای دادگای كارگێڕیی تایبه‌ت بدات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باڵاترین فه‌رمانبه‌ری جێبه‌جێ كردنن له یه‌كه كارگێڕییه‌كانیاندا. دووه‌م: مه‌رجه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پاڵ مه‌رجی پێویست كه ده‌بێ له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌دی، قایمقام خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی بێت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسا دا هه‌بێت . سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانێكی وه‌زاری به‌دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پانزده رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چووێنێ. چواره‌م: قایمقام به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش به پله‌ی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ. پێنجه‌م: له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی قایمقام، پارێزگار یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زاكه راده‌سپێرێ بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی راده‌سپێرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به پارێزگار بدات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به هیچ وه‌زاره‌تێك، رای پارێزگار له‌و كاروبارانه وه‌رگرن كه ده‌یانه‌وێ له پارێزگادا بیكه‌ن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار به‌و نامه‌نووسینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكایندا له چوارچێوه‌ی پارێزگادا ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێ لێیان و چاودێری جێبه‌جێ كردنیان بكات. سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا گشتیه‌كانی ناو پارێزگا خۆیان به‌مانه‌ی خواره‌وه ببستنه‌وه: 1. ئاگادار كردنه‌وه‌ی پارێزگار به ئاڵوگۆڕكردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌گه فه‌رعیه‌كاندا. 2. به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ پارێزگار له‌باره‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی بۆیان دێت. 3. ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایش یان كاروباری گرنگ یان كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌زیاتر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له پارێزگادا هه‌بێ، یان به‌ره‌وشتی فه‌رمانبه‌ره‌كانییه‌وه. 4. ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی فه‌رعی خۆجێیی له‌ئه‌رك و فرمانیان یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كاره‌كانیان. چواره‌م: پێویسته پارێزگار وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ورده‌كاریی پڕۆژه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا جێبه‌جێیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رَێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێ له دوای ئه‌وان كه‌سانی تر هه‌ڵده‌بژێرن .
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: 1- له‌حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی پارێزگاردا یه‌كێك له‌جێگره‌كانی ماوه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه. 2. له بارێكدا كه پارێزگار نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی رابپه‌رێنێت له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌زیاتر بێت له سێ (3) مانگ ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێت و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن پارێزگارێكی نوێ به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه هه‌ڵبژێرن و تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نویش یه‌كێك له جێگره‌كانی به كاره‌كانی هه‌ڵده‌ستێت .
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: پارێزگار ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا به به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم له سنووری پارێزگادا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان ده‌یدات. چواره‌م: نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا ده‌كات له‌و كۆنگره و كۆڕ و سیمینارانه‌ی كه بۆیان بانگ ده‌كرێ. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه‌چوونی شوێنه گشتیه‌یان له پارێزگادا و پشكنینیان جگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی. شه‌شه‌م: 1. ده‌رچوواندنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان و ته‌نسیب كردنیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا، له‌وانه‌ی كه له پله‌ی حه‌وته‌م و به‌ره‌و خواره‌وه‌ن له په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتووه له‌وانه‌ی كه ده‌پاڵێورین له فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌پێی پلانی ئه‌و میلاكه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. 2. چه‌سپاندنی فه‌رمانبه‌ره خۆجێیه‌كان له پارێزگادا له‌نێو په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتوون. حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی رێكاری كارگێڕیی و یاسایی ده‌رحه‌ق فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا. هه‌شته‌م: به‌رپرسیاریه‌تی دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌پارێزگادا و بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له‌ناو سنووری پارێزگادا رووده‌ده‌ن، به‌و ناوه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له پارێزگادا. نۆیه‌م: داواكردنی كردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس، دوای په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی. ده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و مافی هاووڵاتیان و گیان و ماڵ و موڵكیان و له باری نه‌توانینی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌دیهێنانی دا، ئه‌م كاره ده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ وبڕێكی پێویست له‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه داوا ده‌كا. یازده‌م: یه‌كه‌م: ناره‌زایی ده‌ربرین له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌م بارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ : 1- ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ده‌ستوور یان یاسا كارپێكراوه‌كان بوو. 2 ـ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ندا نه‌بوو. 3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی پلانی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم یا بودجه بوو. دووه‌م: پارێزگار بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ زیاتر نه‌بێ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی، له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانی ره‌خنه‌گرتنه‌كه‌ی و تێبینیه‌كانیدا. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی داگرت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی به‌بێ لابردنی ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی كه پارێزگار ده‌ری خستووه، ده‌بێ بینێرێ بۆ دادگای كارگێریی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات. دوازده‌م: پارێزگار بۆ هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كانی یان قایمقام یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، هه‌ریه‌ك له‌كاروباری یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌یدا بدات.