المواد القانونية
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه. 6. هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه. 7. كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به یاسا‌و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی باج ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
ماده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ زیان نه‌گه‌یاندن به هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه ده‌قه‌كه‌ی له‌یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمدا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك توندوتیژییه‌كی خێزانی ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌یه‌ك سزای به‌ندكردن ده‌یگرێته‌وه كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر پیاوێ له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌شه مانگ كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه. سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت. چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون. پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم. شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن. حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: پێویسته كۆی گشتی پاداشتی نه‌ختینه‌یی و شته‌كییانه‌ی ساڵانه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران بۆ یه‌ك كه‌س و بۆ هه‌مان كار، له نێو ته‌رخانكراوه بڕیاردراوه‌كانی بودجه‌ی تایبه‌تمه‌ند، له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت له حاڵه‌تی هه‌ڵسانیان به ڕه‌نجدانی ڕاده‌به‌ده‌ر له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌رێتی كه له ئه‌ستۆیان دایه، ئه‌و پاداشتانه‌ی ده‌به‌خشرێنه كارمه‌ندانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له رێژه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتیكردن و پاداشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی كه مانگانه بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، به‌ده‌ر ده‌خرێن. و به‌پێی رێنمایێك كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ریده‌كات.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات به هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ژماره (9)ی ساڵی 2007 به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خه‌بات و قوربانیه‌كانیاندا بگونجێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (185.000.000.000) سه‌دو هه‌شتاو پێنج ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پشتگیریكردنی حیزبه‌كان، وه خه‌رجكردن له‌م ته‌رخانكراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی رێكاریی كاتیی ده‌بێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك پێشینه له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه له هه‌ردوو ساڵی (2011، 2012)دا وه‌رگیراون تسویه بكرێن، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (15.000.000.000) پازده ملیار دینار بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به‌پێی یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كانی ژماره (1)ی ساڵی 2011.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة