المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: كه‌سێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، مافی موڵكداربوونی موڵك و ماڵی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیشی هه‌یه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كێتی له‌م ده‌ستانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1-ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی. 3- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 4- ده‌سته‌ی لق. 5- لیژنه‌ی قه‌زا.
مادده‌ی یازده: 1-له یاساگه‌لی سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشیی سه‌خت و ترسناكی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات و ئیقراریان ده‌كات. 2- له یاسای یه‌كێتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو پێشنیازی پێویست بۆ هه‌موار كردنی پێشكه‌ش ده‌كات. 3- له پێڕۆی ناوخۆ ده‌كۆڵێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كاو ئیقراری ده‌كات. 4- له ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی ده‌كۆڵێته‌وه‌و رێكیان ده‌خاو، هه‌ردوو راپۆرتی ئیداری و دارایی ئیقرار ده‌كات.
مادده‌ی دوازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی له‌مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆكی یه‌كێتی. 2- ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 3- سه‌رۆكایه‌تی لقه‌كانی پارێزگاكان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ده‌سته‌كانی لقه‌كان. 2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگرهً. 3- ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 4- به‌خشینی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی به شه‌خسیاتی په‌روه‌رده‌یی و هزرمه‌ندان. 5- لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی پێویست بۆ هه‌مواركردنی. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كانی خۆی، هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی ساز ده‌دات و، بۆیشی هه‌یه هه‌ر كاتێ پێویست بێت كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی ساز بدات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاروباری دارایی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ملكه‌چی یاسا داراییه كارپێكراوه‌كان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم ده‌بن.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و چواره‌م: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له باره‌گای سه‌ندیكا، له (3) سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت وئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی بیست و دوو: ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست: یه‌كه‌م: ده‌كرێ تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بدرێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه، وه بڕیاری دادگاش بنبره. دووه‌م: سزا ته‌میزكراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رپیچی كاردا جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة