المواد القانونية
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له باره‌گای سه‌ندیكا، له (3) سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت وئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی پێنجه‌م: شاره‌وانی له‌م شوێناندا داده‌مه‌زرێنرێ. 1-مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ناحیه، چماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر چه‌ندی بێ. 2-ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زا ركه‌مترنین، له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 3-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی پێش كاركردن به‌م یاسایه له‌و گوندانه‌ی دامه‌زراون كه ژماره‌ی دانیشتوانیا له‌و راده‌ی سه‌ره‌وه كه‌متر نیند ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام وه‌زیر له‌سه رپێشنیاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. 4-نزیكترین شاره‌وانی له‌و شوێنانه‌ی پێویست به دامه‌زراندنی شاره‌وانی تیایاندا ناكا، خزمه‌تگوزاری یان پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی سی و چواره‌م: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات: (نیشانه‌ی ده‌ستكاری نه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه له تۆماره‌كانی عه‌قاریدا دابنرێت كه حوكمه‌مانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت له رۆژی دانانی نیشانه‌كه‌وه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا بگرێت كه ده‌قه‌كانیان له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای خه‌مڵاندنی به‌های پاشكۆكانی له دامه‌زراو چێنراو و زه‌رعه‌ته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری تۆماری خانووبه‌ره و نوێنه‌ری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری یه‌كێتی جوتیاران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت له پارێزگا یان له یه‌كه‌ی كارگێڕی و خاوه‌ن زه‌وی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و، لیژنه‌ش بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك یان زیاتر ببات. سێیه‌م: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بنه‌ماكانی ئه‌و خه‌مڵاندنه پێڕۆ ده‌كات كه له یاسای به موڵككردنی ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواره‌كانیدا هاتووه. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و هه‌ر كه‌سێكیش كه پێوه‌ندیی هه‌بێت به پاشكۆكانی ئه‌و زه‌ویه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه خه‌مڵێندراوه، بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای به‌رایی تایبه‌تمه‌ند به جێگای عیقاره‌كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر كۆنووسی خه‌مڵاندنه‌كه ده‌رببڕن، دادگاش له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌یری ناڕه‌زاییه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌شی به‌ر تانه لێدان ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژدا له رۆژی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌كه‌وه ده‌ست به موڵك كردنی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه له مادده (4)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووس كراون، ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای به موڵك كردن ژماره (12)ی ساڵی 1981 و هه‌مواركراوه‌كانی و، به‌هاكه‌شی له‌و رۆژه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێ كه نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كردنی له‌سه‌ر دانراوه یان له‌و رۆژه‌وه كه داوای به موڵك كردنی كراوه یان كامه‌یان باشتر بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی ده‌كرێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه نه‌كرا ناونیشانی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كان و پاشكۆكانییه‌وه وه‌ربگیرێت ئه‌وا ژماره‌ی پارچه‌كان له‌و كه‌رتانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جاران له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه راده‌گه‌یه‌ندرێ و (90) نه‌ود رۆژیش مۆڵه‌ت به په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم دابن و (180) سه‌د و هه‌شتا رۆژیش به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بن بۆ سه‌ردان و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ناوبراویش پارچه زه‌ویه‌كان به موڵكراو داده‌نرێن. سێیه‌م: به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چواریه‌كه یاساییه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی له یاسای موڵكداركردندا هاتووه، وه‌رگیردرێت ئه‌مه‌ش به‌پێێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌قنووس كراون و ئه‌م حوكمه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه جێبه‌جێ ده‌كرێت حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ره‌گه‌ز و جۆر و جێگا و، ئه‌و یاسایه‌ش كه موڵكداریه‌كه‌ی پێكراوه ئه‌گه‌ر چوار یه‌كه یاسایه‌كه پێشتر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت وه‌رنه‌گیرابێت. چواره‌م: زه‌ویه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رێگا گشتیه‌كان كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌موڵك كراون، تۆمار ده‌كرێن و تایبه‌ت ده‌بن به وه‌زاره‌ته وه تۆماره‌كانی عیقاریی ئه‌و زه‌ویانه‌ش هه‌موار ده‌كرێن كه به‌ر له كارپێكردنی ئه‌م یاسایه به موڵككردنیان ته‌واو بووه. پێنجه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت پێویستی به‌هه‌ر رووبه‌ره زه‌وییه‌ك نه‌ما كه ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ندی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وا خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه چواره‌چێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه و ده‌ستیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێته‌وه به وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌گه‌ر كه‌وتبووه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت له‌جیاتی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زه‌ویانه ده‌كات كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و، به‌هاو ده‌نگیش له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێریه‌كاندا ده‌ست درێژی له‌سه‌ر لاده‌بات.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده ده‌كاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی درنه‌بردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاروباری دارایی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ملكه‌چی یاسا داراییه كارپێكراوه‌كان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم ده‌بن.
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ته‌رخانكردنی زه‌وی و خانووبه‌ره‌ی پێویست بكات بۆ وێستگه‌كانی ئامێری بێ ته‌ل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی ئاسمانی وهه‌رئامێریان رێكخه‌ره‌كانی دیكه‌ی به پێویستی بزانێ بۆ كاری فرۆكه‌خانه‌كان، به‌پێی یاساكانی به‌ركار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا پابه‌ندده‌بێت به‌هه‌موو ڕێسا‌و به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌ریده‌كات و په‌یوه‌سته به‌سه‌لامه‌تیء ئاسایشی فرۆكه‌وانی شارستانی و پشت به پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێ به‌جۆرێك نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی بیست ویه‌ك: راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان. د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان: أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا. د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن. و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان. ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.
مادده‌ی بیست و دوو: 1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- عه‌میدی كۆلێژ سه‌رۆك ب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئه‌ندامن ج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئه‌ندامن د- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئه‌ندامن ه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن 2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.
مادده‌ی بیست و سێ: ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان: أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان. ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى. ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان. ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی. و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان: أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی. ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار . د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو. و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست. ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات. ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه. گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن. ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان. ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی. ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ. پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه. ب. راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان ده‌كاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا. د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.
مادده‌ی بیست و چوار: به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ. 2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت. 3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن ده‌كاو پێشنیازی هه‌مواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان. ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وه‌رگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان. د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ. ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش. و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه. ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ. ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.
مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن: 1. ئوستاده‌كان. 2. ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان. 3. موده‌ڕیسه‌كان. 4. موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة