أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: زه‌وی كشتوكاڵ و رووه‌ك و باخ و دارستان و له وه‌رگاو سامانی ئاژه‌لأ وبه‌روبوومه‌كانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكالأ سامانی نیشتمانین، پێویسته خاوه‌ن و په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم وه‌به‌ریان بهێنن و چاودێرییان بكه‌ن و، په‌ره‌یان پێبده‌ن و رێگا به هیچ شتێك نه‌ده‌ن ببێته مایه‌ی له‌ناوچوون و زیان لێدانیان.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان. دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ. چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پارێزگار دوای وه‌رگرتنی رای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ له پارێزگادا لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ چاودێری وبه‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێك ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كارگه و سه‌نعه‌تگاكان. له‌وانه‌ی كه‌به‌روبوومی كشتوكاڵ، وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی خاو له سه‌نعه‌تی كشتوكاڵیدا به‌كارده‌هێنن، كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی ئه‌گه‌ر فه‌راهه‌م ببێت به‌كاربهێنن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه: یه‌كه‌م: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری له‌گەڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ن و جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند بده‌ن. دووه‌م: جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی به باشترین شێوه رێنمایی بكرێن. سێیه‌م: بۆ دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه ساڵیدا به‌ربه‌ستی خۆلین و ده‌ریاچه‌ی سروشتی دروست بكرێن. چواره‌م: كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به ئاسانی به باخه‌كانیان بگه‌ن و بۆ بازاڕكاری به‌روبوومه‌كانیشیان یارمه‌تی بدرێن. پێنجه‌م: پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر(الصناعه التحویلیه أو التكمیلیه) هانبدرێت كه پشت به به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌به‌ستێت. شه‌شه‌م: به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه بكرێ كه كه‌فائه‌تی به‌رزیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و پشتگیری بكرێن. حه‌وته‌م: رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خۆو ده‌ره‌كی به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، به هه‌هاهه‌نگی له‌گه‌لأ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و دارایی وئابووری له باری رێكخستن و كۆنتڕۆلأ كردنی هێنانی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمن. هه‌شته‌م: دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر(المبرده والمجمده) له هه‌رێمدا هانبدرێن. نۆیه‌م:كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان بكرێت، له حاڵه‌تی له ناوچوون یا زیان پێ گه‌یاندنیان له ئه‌نجامی كاره‌ساتی سروشتی یاخود هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر. ده‌یه‌م: به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی به‌راو ودابین كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له به‌كارهێنانی پاشكه‌وت كردنی ئاودا به‌كاردێن. یانزده‌م: له رێگای قه‌رزدان و ئاسانكاری بانكییه‌وه به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره نیشتمانییه‌كان بكرێ. دوازده‌م: پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان بكرێ. سیانزده‌م: فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان وه‌ك سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ر پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه دابمه‌زرێن، له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی زانستی كشتوكاڵییان به‌ده‌ست هێناوه، به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی كشتوكاڵییه‌وه تا به‌رزترین ئاستی زانستی كشتوكاڵی.
ماده‌ی دوازده‌م
ماده‌ی دوازده‌م: ده‌بێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا پابه‌ندبن به‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه وله ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
ماده‌ی سێیه‌م
ماده‌ی سێیه‌م: ره‌فتار له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت ووه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌ناو بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه، له هه‌رێمدا دایده‌مه‌زرێنێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت : ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: 2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.