المواد القانونية
مادده‌ی چل وسێیه‌م : سه‌رپێچیكه‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده‌ی (35)ی ئه‌م یاسایه به زیندانیكردن سزا ده‌درێت و مادده‌و خاشاكه ترسناكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی جارانیان یان به ڕێگه‌یه‌كی بێ زیان خۆی لێیان ڕزگار بكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا.
مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره$تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره$تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو.
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مافی هه‌موو نه‌خۆشێكی ده‌روونیه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واوكردبێت به ویستی خۆی داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه له هه‌ر كاتێك بێت داوای لێ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بكات، وه پزیشكی به‌رپرس بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ئه‌وا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراوه ده‌گرترێنه‌به‌ر، وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه‌سوكاری نه‌خۆش ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده$هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه$تكاری ئه‌وان.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه كه‌وا ڕگری كۆلێژ: 1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و به‌لای كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت. 2- ناسراو بێت به مه‌ندیی زانستی و كارامه‌یی كارگێڕی. 3- پسپۆڕ بێت له یه‌كێك له پسپۆڕیه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ. 4- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درابێت. دووه‌م: ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات 1- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌ركه‌ی و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كانی كۆلێژ له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون. 2- به‌دواداچوونی بزاڤی خوێندن له كۆلێژ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر مه‌ندیكردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زانستی و هزری و په‌روه‌رده‌یی. 3- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقه زانستیه‌كان. 4- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر دابه‌شكردنی وانه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژه‌كان. 5- دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن وه‌ك ئامێری تاقیه‌گه‌یی و زانستی و په‌رتوكی خوێندن وه‌ی تر. 6- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لێژنه پێكهاتووه‌كانی كۆلێژ. 7- خه‌رجكردنی پاداشت. 8- إیفاد كردنی كارمه‌ندانی كۆلێژ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و راسپاردن به إیفاد كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی یان سه‌رۆكی به‌ش یان لقه‌كان بسپێرێت. چواره‌م: سه‌رۆكی به‌ش له‌و زانكۆیانه‌ی كه ته‌نها له به‌ش پێكدێن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاگر پیاده ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: كۆلێژ له چه‌ند به‌شێك یان لقێكی زانستی پێكدێت و ده‌كرێت یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و یه‌كه‌ی كارگێریش له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: 1- به‌ش یان لقی زانستی بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی زانكۆیی تایبه‌تدا كه‌وا ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌خۆ ده‌گرێت كه نابێت له حه‌وت مامۆستا كه‌متربن به‌مه‌رجێك، به‌لای كه‌م، چواریان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابن. 2- سه‌رۆكی به‌ش و سه‌رۆكی لق به بڕیارێك له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و به كاندیدكردنی له لایه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌وه، داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك پله‌ی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانی له پێڕه‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێت. سێیه‌م: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆ حكومیه‌كان، پاش ته‌واوكردنی ڕاده‌ی یاسایی له زانكۆكه‌یداو به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و ڕاگرایه‌تی كۆلێژ، بۆی هه‌یه به سیفه‌تی وانه‌بێژی ده‌ره‌كی وانه‌بڵێته‌وه. چواره‌م: ده‌كرێت خزمه‌تی ئه‌و مامۆستا حكومیانه‌ی پسپۆڕیه‌كانیان ده‌گمه‌ن نیه، پاش ڕه‌زامه‌ندی زانكۆ‌و وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، وه‌ك میلاك بۆ ئه‌م زانكۆیانه بخوازرێن، و زانكۆ تایبه‌تهكه‌ش ئه‌و موچه‌و ته‌رخانكراوه‌كانی له یاسا‌و پێڕه‌وو رێنماییه‌كان ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ماوه‌ی خزمه‌تیان له‌م زانكۆیانه‌دا بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانستی، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقی زانستی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1- راسپاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژ و هونه‌ری و داوه‌تكردنی پرۆفیسۆری زائر به‌و ئاسته‌ی كه‌وا به‌ش پێویستی پێیانه. 2- بڕیاردانی پرۆژه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌شكراون. 3- راسپاردن به ده‌ستگرتنی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرینگی‌دان به توێژینه‌وه‌ی قوتابیان ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنیان. 4- جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان كۆلێژ كه له لایه‌ن ڕاگره‌وه بۆی ڕه‌وانه‌كراوه. 5- پێكهێنانی لێژنه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی پێداویستی به‌ش. 6- به‌دواداچوونی پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنیكیه‌كان و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه بۆ نوێكردن و پێشخستنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن. 7- ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی باری زانستی به‌ش و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی. ترصین 8- پێشنیاركردنی پلانێك بۆ لێهاتووكردن و پێشخستنی میلاكاته زانستی و كارگێریه‌كان. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لق بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكه‌كه‌ی راسپێرێت.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م : بۆ وه‌زیر یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌ر دامه‌زراوێك یان پڕۆژه‌یه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی پیسكردنی ژینگه ئاگاداربكاته‌وه، بۆ لابردنی فاكته‌ری كاریگه‌ر و زیانبه‌خش به ژینگه له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ده ڕۆژ له ڕێكه‌وتی ئاگاداركردنی به ئاگاداریه‌كه، وله حاڵه‌تی مل نه‌دان وه‌زیر بۆی هه‌یه كاره‌كه ڕابگرێ یان دایبخات و به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌زامه‌ندی ژینگه‌یی بكێشێته‌وه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پیسبوونه‌كه ده‌كرێ و ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنمایی ڕیكده‌خرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن: یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه. دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ. سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات: 1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا. 2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ. 3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.
مادده‌ی سی و پێنجه$م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره$كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به$رده$م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره$كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده$م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).
مادده‌ی سی و نۆزده$یه‌م: یه‌كه‌م: پۆله$كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره$ ده‌بێ: پۆل مووچه به دینار ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م 520 ـ 590 دووه‌م 460 ـ500 سێیه‌م 380 ـ435 چواره$م 310 ـ370 دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده$كرێته‌وه به‌مه$رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته$ ڕاده$ی هه‌ره$نزمی ئه‌و پۆله$ی بۆی به‌رزده$كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره$تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله$به$رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره$ی لێهاتوویی دادوه‌ره$كه و شیانی بۆ پله$به$رزی وه‌ربگرێ. چواره$م: وه‌زاره$تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه$م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره$كه بۆ پله$به$رزیپشت ده‌به$ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره$م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته$كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته$كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره$كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا ده‌ربڕیوون و ده‌ریده$خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله$به$رزی بۆ ده‌رده$كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله$ به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.
المادة الأولى : تعاريف لأغراض هذه الاتفاقية تكون لكل من الكلمات والعبارات التالية المعنى المبين إزاء كل منها : 1- الدولة الطرف : كل دولة عضو في جامعة الدول العربية صادقت على هذه الاتفاقية , أو انضمت إليها وأودعت وثائق تصديقها أو انضمامها لدى الأمانة العامة للجامعة . 2- الأموال :كل ذي قيمة مالية من عقار أو منقول مادي أو معنوي وجميع الحقوق المتعلقة بأي منها والصكوك والمحررات المثبتة لكل ما تقدم أيا كان شكلها بما فيها الالكترونية والرقمية والعملة الوطنية والعملات الأجنبية والأوراق المالية والتجارية . 3- عائدات الجريمة : الأموال المتحصلة أو الناتجة أو العائدة بطريق مباشر أو غير مباشر من ارتكاب أي جريمة من الجرائم المنصوص عليها في التشريع الداخلي للدولة الطرف كجريمة أصلية وأية فوائد أو ارباح أو مداخيل أخرى مترتبة أو متولدة عن هذه الأموال . 4- التجميد أو الحجز أو التحفظ : فرض حظر مؤقت على التصرف في الأموال أو نقلها أو تبديلها أو السيطرة عليها وغير ذلك من صور التصرف , وذلك بنا‌ء على أمر صادر من سلطة قضائية أو من أية سلطة مختصة وفقاً لما تنص عليه القوانين والنظم الداخلية لكل دولة طرف . 5- المصادرة : التجريد الدائم من الأموال أو الممتلكات بنا‌ء على حكم أو أمر صادر من سلطة قضائية أو من أية سلطة مختصة وفقاً لما تنص عليه القوانين والنظم الداخلية لكل دولة طرف . 6- المؤسسات المالية وغير المالية : أي منشأة تزاول واحد أو أكثر من الأنشطة المالية أو التجارية أو الاقتصادية , كالبنوك أو محلات الصرافة أو شركات الاستثمار والتأمين أو الشركات التجارية أو المؤسسات الفردية أو الأنشطة المهنية , أو أي نشاط آخر مماثل . 7- الشخص الاعتباري ( المعنوي) : أحد الأشخاص الاعتبارية العامة أو الخاصة التي أضفى عليها المشرع الشخصية القانونية , فيما عدا الدولة والهيئات والمؤسسات العامة . 8- غسل الأموال : ارتكاب أي فعل أو الشروع فيه يقصد من ورائه إخفاء أو تمويه أصل حقيقة أموال مكتسبة خلافاً لما تنص عليه القوانين والنظم الداخلية لكل دولة طرف وجعلها تبدو كأنها مشروعة المصدر . 9- تمويل الإرهاب : جمع أو تقديم أو نقل الأموال بوسيلة مباشرة أو غير مباشرة لاستخدامها كلياً أو جزئياً لتمويل الإرهاب وفقاً لتعريف الإرهاب الوارد بالاتفاقية العربية لمكافحة الإرهاب مع العلم بذلك .
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ. به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 1- راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم. 2- بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا. 3- له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه پێوه‌ندیان به مافی مرۆژه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له باره‌وه ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له مه‌ر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه ئاماده ده‌كات. 4- مراوقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنیچه‌كانیدا له باربن. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه کردووه، له‌و رووه‌وه راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات. 6- سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده كردنی راپۆرت له باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه. 7- هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له هه‌رێمدا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه به سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ. 8- به هاوكۆمه‌كی و به تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته روو كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ. 9- له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه، ساڵانه راپۆرت ئاماده ده‌كا و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونییه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی سه‌خت كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پێویست به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌كات ئه‌ویش له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ری تێكچوونێكی سه‌خت و نزیك بۆ حاڵه‌تی ده‌روونیی. 2- ئه‌گه‌ر ئاكاره‌كانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و نزیك بۆ سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر. له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا پێویسته نه‌خۆش چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست ڕه‌تبكاته‌وه به‌مه‌رجێك كه‌سوكارو به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوو لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆش له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ راپۆڕتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بینی حاڵه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر، بڕیار بدات له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری داخراودا دابنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به مه‌رجێك له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ی. سێیه‌م: ئه‌و یه‌كه چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بۆی هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستێت ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا: یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه. سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.
مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی). دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة