المواد القانونية
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات: 1. ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 2. وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكاو ئیقراركردنیان. 3. سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی یانزه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیسته‌م (دووباره) پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت: أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ. ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێ به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق) ساز ده‌درێت و به باڵاترین ده‌سته‌ی كاروباری وه‌رزشیی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م/ ده‌سته‌ی گشتی، له‌مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم. 2- سه‌رۆكه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم. 3- به‌رپرسانی لیژنه گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان. دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1-سه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆك. 3- سكرتێر. 4- ئه‌مینداری دارایی. 5- به‌رپرسی یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان. 6- به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندیگه‌ل و راگه‌یاندن. 7- به‌رپرسانی لیژنه‌گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان. 8- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. 9- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 10- نوێنه‌ری فێركردنی باڵا. 11- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 12- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 13- نوێنه‌ری لاوانی كوردستان. 14- (3) سێ شاره‌زای پسپۆر كه سه‌رۆك به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن ناوزه‌دیان ده‌كات. سێیه‌م: لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكان: لیژنه‌ی پارێزگا له (3) سێ ئه‌ندام پێك دێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك و به‌رپرسێكی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاروبارێكی وه‌رزشیی پارێزگاكه ده‌كاو راپۆرتگه‌لی خولاوخول (تقاریر دوریه)یش له باره‌ی بزاڤی وه‌رزشییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ 1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت. 3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4ـ ده‌بێ عیراقی بێت. 5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ. 6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت. 7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ. 8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت. 9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات. 10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ. دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده: 1. ئه‌گه‌ر شه‌رتوشرووتی ته‌واوی هه‌بێ، ئه‌وا سندوق (720) دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی، مانگانه، به رۆژنامه‌وان ده‌دا. 2. ئه‌و مافه خانه‌نشینی یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه دراوه، له‌گه‌ڵ هیچ مافێكی خانه‌نشینی دیكه‌دا کە یاسایه‌كی خانه‌نشینی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی دیكه پێی دانێ ناشێ كۆبكرێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه مافی خانه‌نشینی وه‌ربگرێ.
مادده‌ی چوارده: ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن: 1. ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ. 2. ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ. 3. ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ. 4. ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه. 5. ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ.
مادده‌ی دوازده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (ئامانجی وه‌زاره‌ت:-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو نیشتمان په‌روه‌رو، ده‌ستپێك به بیركردنه‌وه‌ی زانستی و، گۆشكراو به زانست ومه‌عریفه‌و ئاكاری باش وله خۆگر بۆ ده‌رهاوێشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و، زانا به مافه‌كانی مروڤ و، بڕوادار به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی وهاووڵاتی بوون وئه‌ركه‌كانی و، تێگه‌یشتوو بۆ سه‌ربه‌ستی وبه‌رپرسێتی له كه‌مه‌ره‌ی كۆمه‌ڵگه‌داو، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی فێربوون بۆ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ند بێ یان پێویستی پێی هه‌بێت).
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ: 1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه. 4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.
یەكەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق كە بەپێی هەل ومەرجی دارایی و ئابووریی هەرێم رێژەی باج و رسوم و كرێ كە لە یاسا‌و بڕیارگەلی بەركارخراوی هەرێمدا هاتوون، هەموار بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر له رۆژی 15/7/2012ه‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له ناوه‌نده‌وه پاره‌یان پێ ده‌درێت، به داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێت. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه: 1- زیاد كردنی بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، به مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان و وه هانا هاتنی خه‌رجییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به گوێره‌ی خواستی وه‌زاره‌ت كه خشته‌ی داهاتی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌نی له‌گه‌ڵدا بێت. 2- زیاد كردنی بڕی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت، بۆ مه‌به‌سته‌كانی په‌ره‌پێدان و باشتر كردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با به گوێڕه‌ی خواستی وه‌زاره‌ت، كه خشته‌ی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌یی له‌گه‌ڵدا بێت.
مادده‌ی پازده‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار بۆ پشتیوانی كردنی حیزبه‌كان و پرۆژه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت و خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه ته‌رخان كراوه‌ش به رێكاری كاتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی له لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌كانی ناحكومییه‌وه له ساڵی 2010دا وه‌رگیراون پاكتاو (تسویه) بكرێن، ئه‌وه‌شی له ساڵی 2011دا وه‌رده‌گیرێت به گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011 و یاسای پاڵپشتی حیزبه‌كان هه‌ر كاتێ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندی كرد.
مادده‌ی سی و سێ: له حاڵه‌تی خه‌رج نه‌كردنی پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كۆتایی ساڵی داراییدا، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه له حیسابێكی تایبه‌ت به ناوی (حیسابی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان) داده‌نرێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة