أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش:
مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی په‌نجاو پێنج:
مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن.
مادده‌ی په‌نجاو چوار:
مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.
مادده‌ی په‌نجاو سێ:
مادده‌ی په‌نجاو سێ: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجا و دوو:
مادده‌ی په‌نجا و دوو: 1. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ. 2. دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك:
مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك: 1. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن: أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان. ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان. ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان. 2- به‌پێی رێنماییگهلێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامهنههجی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زهپتییهیان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعهو زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان.
مادده‌ی په‌نجا:
مادده‌ی په‌نجا: 1. ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وهزیفانهشیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ. 2. ئهندامانیههیئهی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وهزیفهگهلی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ.
مادده‌ی چل ونۆ:
مادده‌ی چل ونۆ: وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه: 1. ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 2. ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه. 3. ئهنجومنگهلی ئیدارهكهشی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت. 4. سهرومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ. 5. له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبهرو لێكۆڵهرو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه لهگهلَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ. 6. له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.
مادده‌ی چل و هه‌شت:
مادده‌ی چل و هه‌شت: ده‌شێ زانكۆگهلی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات.
مادده‌ی چل و حه‌وت:
مادده‌ی چل و حه‌وت: پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنهوهكانیشهوه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ.
مادده‌ی چل و شه‌ش:
مادده‌ی چل و شه‌ش: ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزهپتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر ههیئهكهشدا ده‌سه‌پێن.
مادده‌ی چل و پێنج:
مادده‌ی چل و پێنج: ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه.
مادده‌ی چل چوار:
مادده‌ی چل چوار: پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه.
مادده‌ی چل و سێ:
مادده‌ی چل و سێ: ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.
مادده‌ی چل و دوو:
مادده‌ی چل و دوو: سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات: 1. ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی. 2. ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن. 3. ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی. 4. راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.
مادده‌ی چل و یه‌ك:
مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.
مادده‌ی چل:
مادده‌ی چل: ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سه‌رۆك 2. جێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك 3. عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌ندامن 4. نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئه‌ندام 5. دوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه .
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست وشه‌ش
مادده‌ی بیست وشه‌ش: ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن: 1. راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه. 2. ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان. 3. ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.