المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.
مادده‌ی چل و چوارده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به مه‌رسوومێك كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ .
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شازده‌م: هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بۆی هه‌یه له ماوه‌ی دانانه‌كه تانه بدات له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كه‌ی یان به‌رده‌وامبوونی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت به‌پێی مۆڵه‌تێك ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رده‌كرێت به مه‌رجێك له تۆماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆمار بكرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. دووه‌م: مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌خشین و نوێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به رێنماریی دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.
مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی. دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر. سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی.
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ لایه‌نێك یا كه‌سێك به‌ر له‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت ده‌زگای خوێندنی باڵای نا حكومی له هه‌رێمدا بكاته‌وه یا به‌رێوه‌ی ببات. دووه‌م: نابێ هیچ ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لق یا نووسینگه له هه‌رێمدا بكاته‌وه هه‌تا ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرێت. سێیه‌م: ته‌نیا وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌نده به پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌كی فێركردنی باڵای كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نه‌بێ جا حكومی بێت یان نا حكومی.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: ده‌زگا ناوبراوه‌كان له مادده‌ی چلی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی هه‌موو یاسا‌و پیڕه‌و و رێنماییه به‌ركاره‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌كرێت له حاڵه‌تی زه‌ڕوڕه‌تدا چاره‌سه‌ری بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه پێویست بێت بۆ رێگه‌گرتن له ڕوودانی تێكچوونێكی نزیك بۆ باری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نه‌خۆش كه ده‌بێته مایه‌ی تووشبوونی ژیانی یان ته‌ندروستی نه‌خۆش یان ژیان یان ته‌ندروستی كه‌سانی تر بۆ مه‌ترسیێكی زلی نزیك به‌مه‌رجێك ماوه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه له (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌رۆكێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتورا یا هاوشێوه‌كه‌ی له پزیشكی دا هه‌بێ و به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێ و به پله‌ی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی یاریدرده‌رێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی له پزیشكی هه‌بێ و به‌پله‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و، كاروباری دارایی و كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی.
مادده‌ی شازده : پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار .
مادده‌ی حه‌ڤده : ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌كارو له (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه .
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة