المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران.
مادده‌ی بیست وحه‌وت: لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.
مادده‌ی بیست وشه‌ش: ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن: 1. راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه. 2. ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان. 3. ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و ماف و ئیلتزامات و كاروباری كارمه‌ندانیان ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات. یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـــ. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ژینگه.
مادده‌ی حەوته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ. 2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. 7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ. 8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ: 1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:- أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاراییه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا له‌یه‌كیان بدا. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا كاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ .
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناكاری (المختبرات الانشائیه) و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندییان بۆ له هه‌رێمدا پێك ده‌هێنرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه كه له (250)دووسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك وبۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه بدات كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی گوژمه‌یه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه له (100)سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150)سه‌دوپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی نه‌چوونه ناو هیچ ئیلتیزامێك كه پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراوی له بودجه‌دا نه‌بێ.
مادده‌ی پازده‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كسانی له نێوان مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌گه‌لأ مووچه‌ی هاوشانانیان له كارمه‌ندان له ده‌زگا فیدراڵییه‌كاندا به‌دی بێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: گشت مال و مولك و مافه‌كانی وه‌زاره‌تی نیشته جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه بووونه ته تایبه‌تكاری ی وه‌زاره‌ت ده‌بنه ماڵ و موڵكی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی یاسای خزمه‌ت و میلاكه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی ی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة