المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێ له ژێر ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات (السلگه الحصریه) كه ڕێكاری هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، به‌گوێره‌ی پێویست نووسینگه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و ملكه‌چه بۆ چاودێریی په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریشه له به‌رامبه‌ریدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵه مافی كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان و مانگرتن و میهره‌جان و ئاهه‌نگ سازدان و په‌یداكردنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م: كۆمسیۆن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی بنه‌ما و ڕێسای كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كانی كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن بۆ زامن جێبه‌جێكردنی به به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه. دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراقدا. سێیه‌م: جاڕدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان. چواره‌م: ڕێكخستن و جێبه‌جێ كردنی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و رێكخستن و نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی هه‌ڵبژاردنیان. شه‌شه‌م: تۆمار كردنی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌كان و په‌سه‌ند كردنیان، به‌گوێره‌ی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان. حه‌وته‌م: رێكخستن و جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی نوێنه‌رانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندكاره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان و ئه‌وانی تر. هه‌شته‌م: رێكخستن و ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌ناو وێستگه‌كاندا به‌مه‌رجێك كیانه‌كان هه‌ر یه‌كه و دانه‌یه‌ك له ڕاپۆرتی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌یان پێ بدرێ. نۆیه‌م: ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان به‌مه‌رجێك له (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی متمانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لای گشت توێژه‌كانی كوردستان و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن له رێی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گشت هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1. هه‌موو موڵك و ماڵێكی ده‌زگا، ماڵی گشتین، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و یاسایه نه‌بێ نابێ ده‌سكاری بكرێن. 2. قه‌رزه‌كانی ده‌زگا و هه‌موو پاره‌یه‌كی كه به قانوونی ده‌یكه‌وی، قه‌رزی نایابن (ممتاز) له وه‌رگرتنیان یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌وای حكومه‌تیان له سه‌ر پیاده ده‌كرێ. 3. هه‌موو ماڵێكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌زگا له باج و ره‌سم ده‌بووردرێن. 4. ده‌زگا له هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی ده‌بووردرێ كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی یاسایه‌وه كه‌وتۆته سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌و داواكاریانه‌ش كه بۆی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان له دژی ده‌درێ. 5. حسابه‌كانی ده‌زگا له ژێر چاودێری دارایی دا ده‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌وه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێ، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق. دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. چواره‌م: راوێژكار: راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم. پێنجه‌م: ئاسایشی هه‌رێم: پاراستنی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆ.
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه د‌كات له‌به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمیه‌كاندا.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه. 2. به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر. 3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام. 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی دووه‌م: 1/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن كه‌سیتیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌موو كاروچالاكییه‌كی خۆی بنوێنێ و بۆی هه‌یه ماڵ و موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی له پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی خۆی هه‌بێ. 2/كۆمه‌ڵه ناتوانێ ببێته كه‌سیه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی تاكو پێڕه‌وی ناوخۆی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا له‌سه‌ر داوای خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته كۆمه‌ڵه رێباز و هۆی دیموكراتی وئاشتیی بگرێته به‌ر بۆبه‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی به پێی یاسای ڕه‌چاوكراو.
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت. 2. پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت. 3. خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات. 4. نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت. 5. ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌رهكه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة