المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه. 2. به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر. 3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر وێنه‌كێشراوێكی تایبه‌ت كه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركارخراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو زه‌مینه فڕۆكه‌خانه كه، به (محرماته‌كانیشیه‌وه)ده‌بنه موڵكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر.
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌ته به‌ر كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-كوردستان: كوردستانی عێراق. 2-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق. 4-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. 6-ده‌زگا: ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به پێی ئه‌م یاسایه بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكدێ كه به پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 به سرۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به باشی ده‌كا و كۆنگره ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه ده‌با.
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی دووه‌م: له‌كارخستنی مادده (16)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: زمانی فه‌رمی پێشكه‌شكردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه. دووه‌م: زمانی رێكخستن و دۆكیومێنتكردنی سه‌نه‌د له هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا، زمانی كوردییه یان عه‌ره‌بیه. سێیه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه به زمانێكی بیانی سه‌نه‌د دۆكیومێنت بكات و بینووسێته‌وه ئه‌ویش له دوای زانینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له رێگه‌ی وه‌رگێرێكی سوێندراو.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هێزی ئاسایش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه دابین بكات.مووچه‌كانیان له بوجه‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌درێت،پێویستیشه له‌سه‌ری ئه‌ركی پشكنینی گومرگی و ئه‌منی بۆ فرۆكه‌خانه‌كه دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه هیچ خه‌رجێكی ماددی له‌ورووه‌وه له ئه‌ستوی خۆی بگرێت
مادده‌ی سێیه‌م: دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوو فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندیی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن، ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: له‌كارخستنی برگه‌ی (شه‌شه‌م)ی مادده (11)ی یاسای دادنووسانی ژماره (33)ی ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: شه‌شه‌م: دادنووس بۆی هه‌یه، به‌گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی خۆی، توانای دارایی ده‌سته‌به‌ر (كفیل) له سنووری (1.500.000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، پشتگیریی بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی دادنووس بداته ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان جێبه‌جێكاری داد یان به‌رێوه‌به‌ری چاودێریی ناكامان به مه‌رجێك ماوه‌ی پیاده‌كردنیان بۆ كاری یاسایی له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة