المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-سه‌رپه‌رشتی كردنی ژووره‌كان و چاودێری و رێنوێنی كردنیان و بوون به نوێنریان له لایه ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 2-سه‌رپه‌رشتی كردنی تۆمار ناوه بازرگانییه‌كان (الاسماْ التجاریه) و ناوی نووسیكردنیان له توماری بازرگانی له هه‌رێمدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی (سجلات مركزیه) بۆیان. 3-كردنه‌وه‌ی پێشانگا له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و به به‌شداری بوونیان به رێكخستنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا و داوه‌تكردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌شداری كردن له كۆر و كۆنگره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. 4-كۆكردنه‌وه و پوخته كردنی ئاگاداری و زانیاری بازرگانی و پیشه‌سازی به ده‌ست خستنیان بۆ ئه‌ندامانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی بارودۆخی بازرگانی پیشه‌سازی له هه‌رێمدا پێشنیاز كردنی رێ و شوێن و چاره‌سه‌ر به ئامانجی په‌ره‌پێدانی چالاكی و ئابووری و گه‌شه‌پێدانی له هه‌رێمدا. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی رێ و شوێنی هاندانی سه‌رمایه و به‌شداربوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمی و یه‌كانادا له دانانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی به به‌رهه‌م هێنانی چالاكی پیشه‌سازی ی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو. 7-سازدانی نه‌خشه‌كێشی و ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ بزواندن و په‌ره‌پێدانی بازاری ناوخۆ. 8-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و پاراستنی پیشه‌سازی و بار‌و دۆخی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه و خستنه ناو بازاره‌وه چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هاوكاری رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و به‌شداریبوون له پێوانه‌كانی ناردنی كه‌ل و په‌لدا بۆ ده‌ره‌وه. 9-لێكۆلینه‌وه (مه‌سحكردنی مه‌یدانی)بازاره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ زانینی توانا‌و دانانی ری َو شوێنی گه‌شه‌پێدان و ئال و گۆری بازرگانی به مه‌به‌ستی فراوان كردنی ئاسۆی هاوكاری ی ئابووری له بواری ده‌ره‌وه. 10-به‌شدار بوون له دانانی پێوانه‌ی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێم و هاوكاری له چاودێری جێبه‌جێ كردنیان. 11-به‌شدار بوون له ئاماده‌كردنی پررۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیان به چالاكی پیشه‌سازی و بازرگانییه‌وه هه‌یه. 12-ناردنی نێراوی (بعثه) بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشوازی كردن و رێكخستنی سه‌ردانی نێردراوانی بیانی. 13-گه‌شه پێدانی فام و رۆشنبیری پیشه‌سازی و بازرگانی له ناو ئه‌ندامانی ژووره‌كان. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی پیشه‌یی یان و ده‌ركردنی ئه‌و جۆره چاپه‌مه‌نییه‌ی بایه‌خ به زانیاری ئابووری ده‌ده‌ن. 14-پشتگیری كردنی خاوه‌ندارانی داهێنان و هاندانی داهێنه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم بكا
مادده‌ی چوارده: ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن: 1. ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ. 2. ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ. 3. ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ. 4. ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه. 5. ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته: ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ: یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ. دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا. سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی. چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه. شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ. حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ. هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی. نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه.
مادده‌ی نۆیه‌م: رۆژنامه‌وان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا موسته‌هه‌قی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه: 1. ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك كه له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پیشەكه‌ی كردبێ، سا ئه‌و ماوه‌یه سه‌رومڕ (دائم) بووبێ یان پچر پچڕ. 2. ئه‌گه‌ر (63) ساڵ ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردبێ و بە خزمه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وە ماوه‌یه‌كی لێ به‌سه‌ر بردبێ له (20) بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بیگرێته‌وه، مافی خانه‌نشینی ته‌واوی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه: 1. ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ. 2. نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه. 3. ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه. 2. ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه. 3. له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت. 4. ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له کارکێشراوه ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (ساڵێكدا) به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یاخود له پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه، بۆ مادده‌ی (31) زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به عه‌میدی كۆلێژی ته‌قه‌نی دابمه‌زرێ، مه‌رجه ئه‌و شه‌رتوشروته‌ی فه‌راهه‌م بێت كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 2. بڕگه (1)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت. ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگه داده‌مه‌زرێ مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس یان سه‌رووتری هه‌بێ و له كه‌ميی بڕوانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌سته‌وه بێ و، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ی (4) سالَ داده‌مه‌زرێ. 3. بڕگه (2)ی مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و ده‌بێ به بڕگه‌ی (سێیه‌م)و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (عه‌میدی كۆلێژ یان عه‌میدی په‌یمانگه له هه‌یئه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ڵاحییات و ئیشه تایبه‌تانه‌ی عه‌میدی كۆلێژ ده‌گرێته ده‌ست كه له مادده‌ی (17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به جۆرێ كه له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی كۆلێژه‌كه یان په‌یمانگه‌كه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گفتوگۆ و راستاندنی بوودجه و حیسابكاری دوماهی. دووه‌م: چاوپیاخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: ئیقرار كردنی پێره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنی.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده چوارده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه، ناشێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌ری بكات تا سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار نه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1. به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، كه كۆمپانیایه‌كی گشتی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له‌بواری كارگێڕی و داراییه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م:ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5 ) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كۆمپانیا بۆی هه‌یه : 1- ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كانی ئێستا. 2-ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كانی نه‌وت كه شاره‌زاییان هه‌یه و ناوده‌نگیان باشه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، بۆ به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی ئێستا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پتری داهاته‌كان به خێرایی. 3- ڕكابه‌ری كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی دۆخی تایبه‌تی خۆی.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له رووی دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌مه‌رجێك ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن له وه‌زاره‌ت دا و پسپۆربن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری یان كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به(5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێ ده‌كرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیا به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه: 1- ڕكابه‌ری كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی رێپێدانی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده‌وه. 2- ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كانی هاوبه‌شیكردن و هاوشێوه‌كانی له ڕێككه‌وتنه‌كانی كاركردن له هه‌رێم دا یان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان له ده‌ره‌وه. _3 دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی به كارخستنی سه‌ربه‌خۆی بێت و به موڵكداریه‌تی خۆی بێت تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه په‌یوه‌سته به‌كێڵگه‌كانی ئاینده‌دا. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆمپانیاكه بكاته كۆمپانیای پشكدار، پشكه‌كانی بخرێته به‌رچاوی هاوڵاتیانی عێراق.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة