المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ەوه جێبه‌جی ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی dوازده‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌م: هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رگیرابێ یاخود وه‌رگێڕدرابێ له به‌رپرسیارێتیی تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه نابووردرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێ: 1ـ ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه. 3ـ مردن یان په‌ككه‌وتنی ئه‌ندام له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا. 4ـ ده‌رچوونی حوكمی دادگایی ینبڕ ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام له تاوانێكی ئابڕووبه‌ردا. 5ـ به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌تاك یان به‌كۆ له ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاتێك كه سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ. 6ـ ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێنرا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی پاڵاوتنیدا بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه ڕاست نه‌بووه. 7ـ ئاماده نه‌بوون بۆ سێ جاری له دوای یه‌ك و به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كۆبوونه‌وه‌كاندا. 8ـ له كاتی پاڵاوتنی ئه‌ندام بۆ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان. دووه‌م: له‌كاتی چۆل بوونی یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دیاریكران، ئه‌ندامێكی تر به‌هه‌مان ئالیه‌تی له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئیمتیازاتی (بریكاری وه‌زاره‌ت)ـیان ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و ده‌كرێ نوێش بكرێته‌وه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه ده‌رماڵه ببه‌خشێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه زیاتر نه‌بێ له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌به‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان. سێیه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناتوانن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا دابمه‌زرێن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو كۆمسیار، جگه له پله و پایه‌ی ئه‌كادیمی نه‌بێ. چواره‌م: كۆمسیاران مافی مووچه‌ی خانه‌نشینیان ده‌بێ به‌بڕی 80% كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن دوای ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان جگه له حاله‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادان یان تاوانباركردنی به تاوانێك كه په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌یه‌وه هه‌بێ . پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆن تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ دیاری ده‌كری به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆچی دوایی كرد له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆندا یان به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. حه‌وته‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌ندام له كۆمسیۆن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی (حصری) هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانی و، پێویسته ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌كی تاوانكاران ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاوانكارانه كه په‌یوه‌ندی به پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه له ئه‌نجامی خۆئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن وڕاپرسییه گشتییه‌كان دێنه ئاراوه و بۆی هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێ به كارگێریی هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌كاتی ڕوودانیاندا. سێیه‌م: بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بكا. چواره‌م: له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی پێك دێ له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو بۆئه‌وه‌ی چاو به‌و تانه‌لێدانه‌نه‌دا بخشێنێته‌وه كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندن. پێنجه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زیانیان له بڕیاره‌كه بینییوه، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه‌ی سێ رۆژ دا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رۆژانی پشووی فه‌رمی. شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی پێویسته ئه‌و تانه‌كان یه‌كیلایی بكاته‌وه كه پێشكه‌ش كراون، ئه‌ویش له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌و رۆژه‌وه كه تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه و، بڕیاره‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌و تانه‌كان بنبڕه و رێكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی تانه‌لێدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای دادبینی مه‌ده‌نی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و، یاسا رێكارییه‌كانی تر كه له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌ر شتێك به‌ده‌ق له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن پێویسته میكانیزمی گونجاو دابنێ بۆ زامن كردنی به‌شداریكردنی هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ـ عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیه‌كاندا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی (نۆیه‌م) ئه‌و رۆژنامه‌و چاپكراوانه ناگرێته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی زانستی ته‌واو له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومی و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی ده‌هێنرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌دا چ بۆ ئاماده‌كردنی قازی، چ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، دوو ساڵی ته‌قویمییه. دووه‌م: بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌مادده‌كانی ده‌رس له‌په‌یمانگه‌دا و هه‌ر لێ توێژینه‌وه‌كیش كه قوتابیان ده‌بێ پێشكه‌شی بكه‌ن (100 نمره) داده‌نرێت. سێیه‌م: پله‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ك په‌نجا له سه‌ده (50%) به‌مه‌رجێ موعه‌دده‌لی گشتی بۆ هه‌موو مادده و لێ توێژینه‌وه‌كان له شه‌ست له‌سه‌د (60%) كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: (60%) نمره، بۆ هه‌ریه‌ك له‌مادده‌كانی مورافه‌عاتی مه‌ده‌نی و ئوسووڵی دادگاییكردنی جه‌زائی تاقیكردنه‌وه‌كانی نووسین و، (40%)ی تریشی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی قوتابی داده‌نرێ.
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌ر كه‌سێ (20) سه‌عات له‌هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی پێوار (غائب) ببێ، له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، مه‌گه‌ر پێوارییه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه بوو بێت، به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و، یان له‌به‌ر هۆكاری ناچاری تر كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه قبوڵی كردبێ، ئینجا ده‌توانێ ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی ئاینده‌دا دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجامی كۆتاییدا، به(مكمل) داده‌نرێ له‌هه‌ر ساڵێكی دراسیدا، هه‌ر كه‌سێ: 1- نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یه‌ك مادده‌دا، بۆ هه‌ر فه‌سڵێكی دراسی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌و لێ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ده‌بێ پێشكه‌شی بكات، یان موعه‌دده‌لی گشتی بۆ ساڵێكی دراسی له (60%) كه‌متر بووبێ. 2- له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا (ده‌وری یه‌كه‌م) دواكه‌تبێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی رێگره‌وه، كه به‌راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی فه‌رمی سه‌لما بێت و ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ش قبوڵی كردبێت. دووه‌م: (مكمل) له موعه‌دده‌لی گشتیدا بۆی هه‌یه، یه‌ك مادده یان زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌ی سه‌ركه‌وتن له مه‌جموعدا به‌ده‌ست بهێنێ. سێیه‌م: مكمل له‌فه‌سڵی دراسیدا له‌مادده‌یه‌كی دیراسه‌ی ته‌تبیقیدا به‌نووسین له‌تاقیكردنه‌وه‌ی موكمیله‌كان ئیمتیحان ده‌دات و، هه‌ڵسانگاندنی فه‌سڵیشی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م: له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدا، به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێ، هه‌ر كه‌سێ: یه‌كه‌م: نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی، له‌یه‌ك مادده زیاتردا، یان له‌مادده‌یه‌ك و لێ توێژینه‌وه‌ی ده‌وری یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست نه‌هێنا، یان له‌یه‌كێكیاندا و موعه‌دده‌لی گشتی. دووه‌م: مكمل بووبێ و، نمره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی موكمیلاندا به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداریی تێدا نه‌كردبێ.
مادده‌ی پازده‌م: هه‌ر كه‌سێ، له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و ماددانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كات،گزی بكات، یان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وتبێ له‌په‌یمانگه فه‌سڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ساڵی دووه‌مدا سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه ده‌توانێ بۆ ته‌نیا یه‌ك جار به‌و ساڵه دابچێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی دووه‌مدا، مه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوونه‌كه‌ی به‌هۆی گزییه‌وه بوو بێت.
مادده‌ی شازده‌م: ده‌رچوانی یه‌یمانگه‌كه ده‌كرێن به‌م دوو پله‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پله‌ی (أ): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان و لێ توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه له(80%) كه‌متر نییه‌و، یه‌ك ساڵیشی پێ ده‌درێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع. دووه‌م: پله‌ی (ب): هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه موعه‌دده‌لی هه‌موو مادده‌كانیان ولێ توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته (70%) له‌سه‌د و، تا (79%) حه‌فتاونۆ له‌سه‌د بۆ هه‌ردوو ساڵه‌كه، ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگیشیان بۆ مه‌به‌ستی زیاده و ته‌رفیع پێده‌درێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌رچووی په‌یمانگه به‌پێی فه‌رمانی (مرسوم) هه‌رێم داده‌مه‌زرێ، له‌مه‌نسه‌بی قازی سنفی چواره‌م ئه‌گه‌ر بۆ قازێتی شیاو كرابوو، یان به وه‌زیفه‌ی جێگری داواكاره گشتی له‌سنفی چواره‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زیفه‌یه شایان كرابوو، ئه‌وه‌ش به مووچه و سنف و ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌به‌پێی بڕوانامه‌كه و خزمه‌ت و ئیش و ئه‌و (قدم)ه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێی ده‌درێ. ماوه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌كه‌دا به موماره‌سه داده‌نرێت بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌سێك كه خاوه‌ن وه‌زیفه نه‌بێت.
مادده‌ی نۆزده‌م: كه‌سێ ئه‌م په‌یمانگه‌یه ته‌واو بكات، بڕوانامه‌ی (ده‌بلۆمی به‌رز)ی له زانسته‌كانی دادوه‌ریدا پێده‌درێ كه دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه پێداویستیه‌كانی خوێندنی په‌یمانگه‌كه‌ی ته‌واو كردووه و، ته‌قدیره‌كه‌شی تێدایه و، ئاماژه‌ش به زنجیره‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شی ده‌كات.
مادده‌ی بیسته‌م: هیچ قازییه‌ك یان جێگرێكی داواكای گشتی دانامه‌زرێ، دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مه‌گه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی به‌رزی قازییه‌كان ده‌رچووبێ، یان له‌هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌كی قه‌زائیی هاوشانیدا له‌عێراق ده‌رچووبێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة