المواد القانونية
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: 1-ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كی ئاگرینی هه‌بێ و له ماوه‌ی (90) له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. 2-پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌تن (جنحه) یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێتێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیسته‌م: 1-ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌تدان به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه دوا له خاوه‌نانی ئه‌م چه‌كانه بكا كه به‌پێی به یاننامه ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاته‌كانی میری كراوه له ماوه‌ی (10) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌وه بچنه لای ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوون و مه‌رجی یاسایی یان تێدا هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌چوونیاندا به كۆتایی هاتنی ماوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا داده‌گرێ و به (مستودع)ی پۆلیسیان ده‌سپێرێ. 2-له حاڵه‌تی مۆڵه‌ت نه‌دانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه به‌و بێ مۆڵه‌تانه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراوی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا مراجه‌عه‌تیان كردبوو چه‌كه‌كه ده‌درێ به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ فرۆشتنی له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێ ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـ دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ. 2-ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مه‌ڵبهنده‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه. ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: 1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ: 1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان. 2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.
مادده‌ی سێزه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رتو شروته‌ی هه‌بێ: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. 2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ. 3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی سیازده: 1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا. (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری و وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجام دابێت له ئه‌نجامی توندوتیژی شۆڕشگێڕانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان یان به‌هۆیه‌وه دژ به رژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق یان ئه‌وانه‌ی هاوكار بوو بوون له‌گه‌ڵیددا له‌پێناو به‌رگریكردن له‌گه‌ڵ و خاكی كوردستان له 11/9/1961 تاكو 4/7/1992.
مادده‌ی بیست و حه‌وت: هه‌ر زه‌برێكی پزیشكی دادگوزاری، ده‌شێ له كاتی زه‌رووردا به بڕیاری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دادگای جینایات كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی پێوه‌نده، له پارێزگایه‌كه‌وه هه‌واڵه‌ی پارێزگایه‌كی دی بكرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.
مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة