المواد القانونية
مادەی چوارەم یەکەم: عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمی عێراقن. مافی عێراقییەکان بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی دایکی، وەک تورکمان، سریانی و ئەرمەنی، لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی حکومەتدا، بە پێی ڕێساکانی خوێندن، یان بە هەر زمانێکی دیکە لە دامەزراوە پەروەردەییە تایبەتەکاندا مسۆگەرە. دووەم: مەودای دەستەواژەی "زمانی فەرمی" و شێوازی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم مادەیە بە یاسا دیاری دەکرێت، لەوانە: و/ دەرکردنی ڕۆژنامەی فەرمی بە هەردوو زمان. ب- قسەکردن و قسەکردن و دەربڕینی خۆیان لە ئۆرگانە فەرمییەکان، وەک ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی وەزیران، دادگاکان و کۆنفرانسە فەرمییەکان، بە هەریەک لە زمانەکان. ج- داننان بە بەڵگەنامە فەرمییەکان و نامەنووسی بە هەردوو زمان و دەرکردنی بەڵگەنامەی فەرمی پێیان. د- کردنەوەی قوتابخانە بە هەردوو زمان بە پێی ڕێساکانی پەروەردەیی. هـ- هەر بوارێکی تر کە بنەمای یەکسانی داوا دەکات، وەکو دراو و پاسپۆرت و مۆر. سێیەم: - دامودەزگا فیدراڵییەکان و دامەزراوە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان هەردوو زمانەکە بەکاردەهێنن. (2) چوارەم: - تورکمانی و سریانی دوو زمانی تری فەرمین لە یەکە ئیدارییەکاندا کە دانیشتووانێکی چڕیان تێدا پێکدەهێنن. پێنجەم: - هەر هەرێمێک یان پارێزگارێک دەتوانێت هەر زمانێکی تری ناوخۆیی وەک زمانێکی فەرمی زیادە وەربگرێت، ئەگەر زۆرینەی دانیشتووانەکەی لە ڕیفراندۆمێکی گشتیدا پەسەندی بکات.
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.
مادەی نۆیەم یەکەم: و/ هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە پێکهاتەکانی گەلی عێراق پێکدێن، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی و یەکسانییان بەبێ جیاوازی و دوورخستنەوە. ملکەچی سەرکردایەتی دەسەڵاتی مەدەنی بن، بەرگری لە عێراق بکەن، نەبنە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی گەلی عێراق، دەستوەردان لە کاروباری سیاسی‌دا نەکەن و هیچ ڕۆڵێک لە گواستنەوەی دەسەڵاتدا نەبینن. ب- پێکهێنانی میلیشیای سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارەکان قەدەغەیە. ج- هێزە چەکدارەکانی عێراق و کارمەندەکانی، لەوانە کارمەندانی سەربازی کار لە وەزارەتی بەرگری یان هەر بەشێک یان ڕێکخراوێکی سەربە خۆی دەکات، ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردن بۆ پۆستە سیاسییەکان کاندید بکەن، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدەکان ئەنجام بدەن، یان بەشداری لە چالاکییەکانی تردا بکەن کە بەپێی پەیڕەوی وەزارەتی بەرگری قەدەغەکراون. ئەم قەدەغەکردنە چالاکیی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر باسمان کرد کە بە پلەی کەسی یان فەرمی خۆیان ئەنجام دەدرێن، بەڵام مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا ناگرێتەوە. د- دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق زانیاری کۆدەکاتەوە و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانی هەڵدەسەنگێنێت و ئامۆژگاری حکومەتی عێراق بکات. دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی مەدەنیدا بێت، لە ژێر چاودێری یاساییدا بێت و بەپێی یاسا و بنەما دانپێدانراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کاردەکات. هـ- حکومەتی عێراق ڕێز لە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەگرێت و جێبەجێی دەکات سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و پەرەپێدان و بەرهەم نەهێنان و بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجی. ئامێر و کەرەستە و تەکنەلۆژیا و سیستەمی پەیوەندی کە پەیوەندییان بە پەرەپێدان و دروستکردن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانیانەوە هەیە قەدەغە دەکرێن. دووەم: - خزمەتی سەربازی بە یاسا ڕێکدەخرێت. (3)
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: )دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).
مادده‌ی دوازده: مادده‌ی (320) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و، له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائاتی پاراستنی ئاشتی وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا، بڕیارێك به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنێ، یان داواكه قبول ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به كه‌فاڵه‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
مادده‌ی شازده‌یه‌م: كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ: 1. سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه. 2. گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان. 3. راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا. 4. په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر. 5. سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: لێبووردنی گشتی هه‌موو حوكمدراوان ده‌گرێته‌وه به‌ندكراو و گیراوه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمدا له‌و ماوه‌یه‌ی كه ماویانه له حوكمه‌كه‌یاندا كه له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی كراوه یان ده‌كرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی پێك هێنراو و له ماوه‌یه‌كدا كه له( چوارمانگ) له رۆژی كاركردن به‌م یاسایه تێپه‌ڕ نه‌كات و ده‌ستبه‌جێ ئازاد ده‌كرێن. دووه‌م: ماوه‌ی سزای حوكمدراو بۆ به‌ندی و ده‌ستبه‌سه‌ران ( النزلاْ و المودعین )له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا به رێژه‌ی ( 20% ) كه‌م ده‌كرێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له سزا ئه‌سڵیه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی نه‌كراوه له نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كه‌میش كراوه‌ته‌وه وه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌رچوو له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌به‌ستی ئازادكردنی مه‌رجدار هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ده‌ر له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: سوود مه‌ند نابن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و به‌ند و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ی (النزلا والمودعون )كه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2007 یاسای لێبوردنی گشتی وه‌رگرتووه یا هه‌ر یاسا‌و بڕیارێك كه پێش ئه‌و ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی لێبوردنی تایبه‌ت كه له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌رچووه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه: یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی له یاسای پاراستنی بیانیان و ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و رێكخراوه‌كانی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (6)ی ساڵی 1992 و یاسای سزادانی حیازه و دروست كردن و به‌كار هێنانی ته‌قه‌مه‌نی ژماره (8)ی ساڵی 1992 و یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006ی هه‌موار كراودا، هاتوون. دووه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی گرێ‌دراو به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: بازرگانی كردن به هۆشبه‌ره‌كان. چواره‌م: بازرگانی كردن به دا‌و و ده‌رمان و خۆراكی تێكچوو پێنجه‌م: به‌رتیل و دزینی سامانی گشتی. شه‌شه‌م: ته‌زویر كردنی دراو و كاغه‌زی پاره و بانكه‌نۆت. حه‌وته‌م: زینای مه‌حره‌م. هه‌شته‌م: ده‌ستدرێژیی سێكس و نێربازی و هه‌تكردنی نامووس . نۆیه‌م: تاوانی كوشتن به‌بیانووی ئابڕوو سڕینه‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی جێبیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك یان زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمدا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ندامیه‌تیی هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی پێك دێت و، هه‌ر لایه‌نێكیش نوێنه‌رانی خۆی كاندید ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه له لیژنه‌كه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه‌لێدانن به شێوه‌ی پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) له لای دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز)ی هه‌رێمدا له لایه‌ن ئه‌ندامی داواكاریی گشتی یان له لایه‌ن خه‌ڵكانی په‌یوه‌ندیداره‌وه (زه‌ره‌رمه‌ند)ـه‌وه له ماوه‌ی (سی) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن دادگای ته‌مییزیشه‌وه ده‌رده‌چێت یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ لێژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ماوه‌ی (حجز) كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌ژماربكات. چواره‌م: ده‌بێ لێژنه كاره‌كانی خۆی له ماوه‌ی چوار مانگدا له رۆژی ده‌ست پێ كردن به كاره‌كانییه‌وه ته‌واو بكات، به ته‌واو بوونیشی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:- یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانه گشتیه‌كان بۆ سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم له بواره‌كانی نیشته‌جێكردن و خانووبه‌ره وە ڕێگه‌وبان له‌وانه‌ش (ڕێگه‌ی هاتوچۆی خێرا)و پرد و تونێل و فرگه و هێلی ئاسنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێیی و دروست كردنی تۆڕی ڕێگه‌وبانی نوێ به هه‌مووجۆره‌كانی و پاشكۆكانییه‌وه. دووه‌م: هه‌ڵستان به توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له ناو بواری كه‌رتی وه‌زاره‌تدا و لێكۆلینه‌وه له جه‌دوای ته‌كنیكی و ئابوری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ناو پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن. سێیه‌م: دنانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی كار بۆ پلانه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه دراونه‌ته ده‌ست و وێرای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێكردنێكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆ به‌ڵێنده‌ر یان ڕاوێژپێكراوه‌كان ڕه‌وانه بكرێن. چواره‌م: به‌شداری له ئاماده‌كاری خه‌سڵه‌ته ته‌كنیكیه‌كاندا به پێی بارودۆخی هه‌رێم. پێنجه‌م: جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی بڕیارله‌سه‌ردراوی وه‌زاره‌ت و پێشنیازكردنی پلانی (ساڵانه و قۆناغبه‌ندی و دوورخایه‌ن)ی پێویست بۆ حێبه‌جێكردنیان. شه‌شه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌نانی دیه‌وه له ڕێگه‌ی پێكهاته‌كانی جێبه‌جێكردن و نه‌خشه‌سازی وه‌زاره‌ته‌وه یان له ڕێگه‌ی كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا پێی سپێردراوه. حه‌وته‌م: هه‌ڵستان به پاراستنی ڕێگه‌وبانه‌گشتیه‌كان له‌وانه‌ش ڕێگه‌كانی هاتوچۆی خێرا كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانیه‌كان و پاراستنی و به‌گه‌ڕخستنی پرده‌كان و ویستگه ته‌وه‌رییه‌كانی قه‌پان و بازگه‌كان وێرای دانانی كه‌لوپه‌له‌كانیان و پارێزگاریش له ڕۆخوچۆنی رێگه‌وبان به پێی یاسای ڕۆخوچانه قه‌ده‌غه‌كراوی(محرمات) ڕێگه‌وبانه‌كان. هه‌شته‌م: هه‌ڵستان به تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه تایبه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له هه‌رێم له نێو تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌زاره‌تدا. نۆیه‌م: بایه‌خدان به په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان .
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كانن. مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرن. ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرن. مووچه‌ی خانه‌نشینی: ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شیاو‌یه‌تی هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌ی به هۆی به‌خشین و (ئیعفا)یه‌وه بێت، یان به هۆی خانه‌نشین كردنییه‌وه، یان كۆچی دوایی كردنیه‌وه بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات: یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه. دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ. سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا.
مادده‌ی دووه‌م :ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند حوكمه‌كانی ئه‌م یاســـایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة