المواد القانونية
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تكردندا به‌رده‌وامن به پێی پله وپۆلین وكۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێ ده‌یانگرێته‌وه‌و، هه‌موو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: 1. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه. 2. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.
مادده‌ی سی و شه‌ش: 1. په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت. 2. ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا پاڵپشت به راپۆڕتی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌قكراو له مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی نییه ئه‌وا دادگا بڕیار ده‌دات به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی. دووه‌م: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی و پزیشكی پسپۆڕ ڕاپۆڕتێكی خولیی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی پێشكه‌شی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ریی ده‌كات. سێیه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی نیه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه له دامه‌زراو بهێنێته ده‌ره‌وه ته‌نها پاڵپشت به راپۆڕتێكی پزیشكیی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونیه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نگیریی لاچوونی مه‌ترسییه‌كانی بكات. چواره‌م: داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار بۆیان هه‌یه تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن بۆ بڕیاری لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له لای لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یی له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن به بڕیاره‌كه. پێنجه‌م: ناكرێت دانانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت ته‌نها پاش گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ لایه‌نی دادگه‌ریی فه‌رمانكار به دانان و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كانی دانان هه‌ر (30) رۆژ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م : پێوه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و ئاوی خواردنه‌وه، به پێڕه‌و دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م : پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پابه‌ند بێت به نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی ناوچه‌كانی شارستانی و پاراستنی زه‌وی له راكشانی ئاوه‌دانكاری (الزحف العمرانی)، وپێویسته فه‌رمانگه‌كانی پلاندانانی ئاوه‌دانكاری، به‌ڵگه‌كانی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و نه‌خشه‌سازی و گۆڕانكاریه‌كان له ڕه‌گه‌زی زه‌ویه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی پابه‌نده به‌وه‌ی نه‌بێته هۆی به‌رپاكردن یان بڵاو كردنه‌وه‌ی پیسی له هه‌وادا، له‌وانه‌ش بۆنی پیسی وه‌رسكه‌ر یان زیانبه‌خش.
مادده‌ی سێ یه‌م: هه‌ر یه‌كێ له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سایه‌تنییه‌كی مه‌عنه‌ویان هه‌یه خاوه‌نی گشت ئه‌و مافانه‌ن كه له یاسا ره‌چاوه‌كاندا هه‌ن.
مادده‌ی سی و دووه‌م : پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.
مادده‌ی سی وسێیه‌م : بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن. دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ. سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م : هاوردن و به‌كارهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاوێته كیمیاوییه قه‌دغه‌ه كراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی كه‌وا نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كه‌یی (نیمچه‌یی) به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌وا بۆی هه‌یه بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو چاكده‌بێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة