أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون به ناوی داواكاری موڵكه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ) دا وه‌ك ساغه موڵك و ره‌هنكراوه به ره‌هنێكی دڵنیایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت تۆمار ده‌كرێت تا كاتی دانی دوایین قیستی هه‌قه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م یاسایه.
مادده پێنجه‌م
مادده پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه له ناوه‌نده‌وه پاره‌یان پێ ده‌درێت، به داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێت. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه: 1- زیاد كردنی بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته، به مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان و وه هانا هاتنی خه‌رجییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به گوێره‌ی خواستی وه‌زاره‌ت كه خشته‌ی داهاتی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌نی له‌گه‌ڵدا بێت. 2- زیاد كردنی بڕی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانییه‌وه وه‌دی ده‌هێنێت، بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت، بۆ مه‌به‌سته‌كانی په‌ره‌پێدان و باشتر كردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با به گوێڕه‌ی خواستی وه‌زاره‌ت، كه خشته‌ی وه‌ده‌ست هاتووی كرده‌یی له‌گه‌ڵدا بێت.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار بۆ پشتیوانی كردنی حیزبه‌كان و پرۆژه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت و خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه ته‌رخان كراوه‌ش به رێكاری كاتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه ده‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی له لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌كانی ناحكومییه‌وه له ساڵی 2010دا وه‌رگیراون پاكتاو (تسویه) بكرێن، ئه‌وه‌شی له ساڵی 2011دا وه‌رده‌گیرێت به گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011 و یاسای پاڵپشتی حیزبه‌كان هه‌ر كاتێ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سندی كرد.
مادده‌ی سی و سێ
مادده‌ی سی و سێ: له حاڵه‌تی خه‌رج نه‌كردنی پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كۆتایی ساڵی داراییدا، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه له حیسابێكی تایبه‌ت به ناوی (حیسابی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان) داده‌نرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌مینداری دارایی: ئه‌مینداری كاروباری دارایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. مه‌كته‌ب: مه‌كته‌بی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. یه‌كێتی: ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشییه، به ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌یوه‌سته‌و، سه‌رپه‌رشتی كاروباری گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات. یانه: ده‌سته‌یه‌كی به‌پێی یاسا ئیجازه پێدراوه، له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پێك دێت كه له هزرێكی وه‌رزشیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ( مادده‌یه‌كی نوێ و زیاد كرا‌و) له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌واژه‌ی(ده‌سته‌ی ئیداری ) هاتبێت ده‌كرێته (ده‌سته‌ی باڵا).
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-ده‌شێ سه‌رۆك، یان دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌گه‌لی دیاركراو. 2- ده‌سته‌ی گشتی ناشێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ سه‌یر كردنی بابه‌تێك كه له‌وه پێش بڕدراوه‌ته‌وه ساز بدات تا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رانه‌بوورێ كه بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڕدراوه‌ته‌وه. 3- له كۆبوونه‌وه لاوه‌كییه‌كاندا هه‌مان ئیجرائاتی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پێی شه‌رع له‌سه‌ریه‌تی به‌خێویان بكا و حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه دووه‌م: مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن كه له خواره‌وه ناویان هاتووه: 1. كرێ ی گواستنه‌وه: كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌سمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. 2. مه‌سره‌فی شوێن گۆرین (نفقات التحویل): مه‌سره‌فی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. 3. ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له ده‌ره‌وه‌ی جێگای ئیشی خۆی به سه‌ری ده‌با له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ره‌سمی كه سوكنا و خواردن و مه‌سره‌فی گیرفان ده‌گرێته‌وه. 4. ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه: ئه‌و بڕه پاره براوه‌ی مانگانه‌یه كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌درێ له به‌رامبه‌ر گه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی كاری ره‌سمی له ناو سنووری شاره‌وانیدا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسای ده‌یان گرێته‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م- جۆری یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان. دووه‌م- جۆری دووه‌م: خودانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادوه‌ر و راوێژكاره‌كانی كارمه‌ند له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه به بریكاری به‌رێوه ده‌به‌ن. سێ یه‌م- جۆری سێ یه‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مانگانه (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو زیاتر مووچه وه‌رده‌گرت. چواره‌م- جۆری چواره‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو كه‌متره.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)ی له‌م بارانه‌ی خواره‌دا ده‌كه‌وێ: یه‌كه‌م- له كاتی دامه‌زراندندا. دووه‌م- له كاتی گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. سێیه‌م- له كاتی به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی (ته‌نیا كاركه‌ناری (الاستقاله) نه‌بێ) به مه‌رجێك له شوێنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل بێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێ بۆ ئاكنجی بوون له ماوه‌یه‌ك كه له (9) نۆمانگ تێپه‌ر نه‌كات له مێژووی ترازانیه‌وه (انفكاك) له هه‌ر دووباری گوێزانه‌وه و به دوماهی هاتنی خزمه‌تدا.
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه یا ئه‌وه‌ی كه رایده‌سپێرن (یخولانه) سه‌رف كردن ده‌راستێنێ (یصادق) بۆی هه‌یه ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه پێی وایه راست نین فتیان بكا یان دایان به‌زێنێ له‌گه‌ڵ به‌یان كردنی هۆیه‌كانیان.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1-له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، نیصابی یاسایی به ئاماده بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دواده‌خرێت و نیصاب به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ. 2- ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێكی ناكاو روویداو ده‌سته‌ی گشتی له‌كاتی دیاركراودا كۆبوونه‌وه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن كات و وه‌ختێكی تر بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیار بكات و ئه‌ندامه‌كانیشی لێ ئاگادار بكات. 3- ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك سازده‌داو ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی جێگره‌كه‌ی سازی ده‌دات. 4- ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی هه‌ردووكیان دیار نه‌بوون، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له كۆبوونه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌سته‌ی گشتی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا سه‌رۆكێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. 5- ده‌سته‌ی گشتی بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌رده‌هێنێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ کام تایان بووبێ، بۆ ئه‌وه. 6- ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی له رووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له كاتی كۆچی دوایی ئه‌ندامی خانه‌نشین، میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی ئه‌م یاسایه‌و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.