المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له: 1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز). 2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف). 4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی). 5-دادگای تاون (الجنایات). 6- دادگای كه‌تن (الجنح). 7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس). 8- دادگای كار (العمل). 9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق).
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس بۆی هه‌یه پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی هۆدار رێگه له نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بگرێت له به‌جێهێشتنی دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بینی كه‌وا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕوودانی ئازارێكی كتوپڕ یان نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر، دێنێته ئاراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر بینی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه به هۆی جۆر یان سه‌ختی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه. وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی باسكراودا پزیشك بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چاره‌سه‌ریێك بداته نه‌خۆشه‌كه جگه له چاره‌سه‌ریی فریاكه‌وتن نه‌بێت. وه پێویسته بۆ ملكه‌چكردنی بۆ سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده (14)ی ئه‌م یاسایه، لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئاگادار بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌كرێت ماوه‌ی ئاماژه پێكراو درێژبكرێته‌وه به مه‌رجێك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وام بن و له توانادا نه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می رێگه‌گرتن له چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه له‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بوونه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌كه.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: پێشینتره‌یی (القدم)ی دادوه‌ران به‌پێی پایه و پله$ و ڕۆژی دامه‌زراندنیان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر چونییه‌كی تێكه‌وت پێشینترین به‌و جۆره$ ده‌بێ كه وه‌زیری داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره$ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره$كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره$ی بڕیاره$كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره$كه‌ی له‌م باره$یه‌وه بنبڕده$بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه داواكاری پشكنینی نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ملێهاته پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به مه‌رجێك راوێژ بكرێت به پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌م دامه‌زراوه له‌باره‌ی ئه‌م داواكارییه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژی کارکردن له رێكه‌وتی چوونه‌ژووره‌وه لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ری زۆره‌كی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا بسه‌پێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراون ده‌گرترێنه‌به‌ر.
مادده‌ی چل و حه‌وته$م: له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه$تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده$كرێن به‌مه$رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپه‌رشتی و ریقابه كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمان و پێكهاته و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌مووی، له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ.
مادده‌ی چواره‌م: پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه: پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن: 1- مه‌كته‌بی وه‌زیر. 2- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان. 3- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ. 4- راوێژكاران: ده‌بێ له پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به ئاودامانی به پێرۆ دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌بواری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.
مادده‌ی یازده: په‌یمانگا له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی زیندووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی مردووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌شی تاقیگه. چواره‌م: به‌شی وێنه گرتن و تیشك، پزیشكێكی لێزان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. پێنجه‌م: به‌شی ئاماكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة