المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له داوی رێككه‌وتنامه‌ی 11/ ئازارری /1970 وه هه‌تا راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له ئازاری 1991 دا له ریزی شۆرشی چه‌كدارانه‌ی كوردیدا بوون و به‌بێ لێدابران تیایدا به‌رده‌وام بوون ده‌گێردرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن له وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن. دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ. سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا. دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی. سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن. شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم: پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت: 1. له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت: أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن. د- به‌رٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن. 2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ. 3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست. 4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ. 5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی). نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ. دوازده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی: فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ. سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی: كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات. چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن. پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی. شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس: 1. به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 11. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم. 15. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا. 16. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت. 17. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا. 18. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس. 19. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان. 20. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامه‌ی گشتی: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 11. ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا. هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ. نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون. بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ. بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان: راسته‌وخۆ به وه‌زیرَه‌وه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ. بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس: (عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی وسێیه‌م : بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.
مادده‌ی سی و دووه‌م : پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م: هه‌ر یه‌كێ له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سایه‌تنییه‌كی مه‌عنه‌ویان هه‌یه خاوه‌نی گشت ئه‌و مافانه‌ن كه له یاسا ره‌چاوه‌كاندا هه‌ن.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی پابه‌نده به‌وه‌ی نه‌بێته هۆی به‌رپاكردن یان بڵاو كردنه‌وه‌ی پیسی له هه‌وادا، له‌وانه‌ش بۆنی پیسی وه‌رسكه‌ر یان زیانبه‌خش.
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م : پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پابه‌ند بێت به نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی ناوچه‌كانی شارستانی و پاراستنی زه‌وی له راكشانی ئاوه‌دانكاری (الزحف العمرانی)، وپێویسته فه‌رمانگه‌كانی پلاندانانی ئاوه‌دانكاری، به‌ڵگه‌كانی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و نه‌خشه‌سازی و گۆڕانكاریه‌كان له ڕه‌گه‌زی زه‌ویه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: برگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی سی و چواره‌مین هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌دا كردنی فرمانه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان گرتووه و پێویستی به سه‌رف كردنی بڕه پاره نییه شیاوی لاری بوون (اعتراض) لێ گرتنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه له رۆژی گه‌یشتنی بڕیاره‌كه‌وه بۆی، وه‌زیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه جیبه‌جێ كردنی ئه‌م بریارانه رابگرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات به مه‌به‌ستی دیراسه‌ت كردنی و بریار دانی ئه‌وه‌ی پێویسته له باره‌یه‌وه بكرێت.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م : پێوه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و ئاوی خواردنه‌وه، به پێڕه‌و دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا پاڵپشت به راپۆڕتی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌قكراو له مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی نییه ئه‌وا دادگا بڕیار ده‌دات به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی. دووه‌م: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی و پزیشكی پسپۆڕ ڕاپۆڕتێكی خولیی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی پێشكه‌شی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ریی ده‌كات. سێیه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی نیه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه له دامه‌زراو بهێنێته ده‌ره‌وه ته‌نها پاڵپشت به راپۆڕتێكی پزیشكیی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونیه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نگیریی لاچوونی مه‌ترسییه‌كانی بكات. چواره‌م: داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار بۆیان هه‌یه تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن بۆ بڕیاری لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له لای لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یی له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن به بڕیاره‌كه. پێنجه‌م: ناكرێت دانانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت ته‌نها پاش گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ لایه‌نی دادگه‌ریی فه‌رمانكار به دانان و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كانی دانان هه‌ر (30) رۆژ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی سی و هه‌شت هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: پارچه زه‌وییه‌كانی نیشته‌جێ بوونی سه‌ر به شاره‌وانی له یاسای به‌رقه‌راری فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی چل و هه‌شتی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ( كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) كۆده‌بێته‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة