المواد القانونية
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات. 1. سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راده‌كێشرێت كه ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه پێویسته ئه‌و سه‌رپێچییه دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ. 3. رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)ی تایبه‌ت به یاساغی (المنع) له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا شیاوی تانه لێدانه له ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه‌وه بڕیاره‌كه‌ش بنبڕده‌بێ و به‌سه‌ری دا جێبه جێ ناكرێ تا پله‌ی بن بڕی وه‌رنه‌گرێ.
مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمي گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ناوی ئه‌ندام له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنبڕی به‌سه‌ر دا درا به سزاێكی ئه‌سڵی له تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یا كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی تایبه‌ت به‌خۆی. دووه‌م: داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی كۆمسیۆن. سێیه‌م: كردنه‌وه و ئیلغاكردنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له‌كاتی پێویستیدا. چواره‌م: ده‌ركردنی سیسته‌می پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: 1. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی. 2. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.
مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی پازده : هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار .
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.
مادده‌ی چوارده‌م : بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (371) له‌كارده‌خرێ .
ماددەی سيازدە: مادده‌ی (324) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائات دژ به كابرای به‌لاغ لێده‌راوه‌كه وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا،بڕیارێك به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنی، یان داواكه قبولأ ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به‌كه‌فاله‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه کورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه.
مادده‌ی دوازده: مادده‌ی (320) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و، له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆی ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائاتی پاراستنی ئاشتی وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا، بڕیارێك به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنێ، یان داواكه قبول ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به كه‌فاڵه‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ئاسان به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست وسێ: ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو: نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. دووه‌م- ره‌سمه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانه‌و كۆگاكانی ده‌رمانی ئه‌هلی. سێیه‌م - ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی كه له لایه‌ن ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ و ئه‌و ته‌به‌روع و پێدانانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ره‌سمیییه‌كان له لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان و یانه‌كان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة