المواد القانونية
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌و بڕه كۆمه‌كانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، له پاش قبووڵ كردنیان له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه، وه‌ك داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به مه‌رجێك وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكاته‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌و خواسته‌دا خه‌رج بكرێت كه له پێناویدا به‌خشراوه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: كار‌و پسپۆڕییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆیه‌ك دیار ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه بكاته‌وه یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه یان یه‌كیان بخات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ژماره(13)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌ركی دابین كردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان به گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌ر ده‌ست، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی نۆزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات: (سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده$ بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات. سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ)
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (چواره‌م: هاریكاری له گه‌ڵ ده‌سته‌و دامه‌زراوو كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی دی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا كه ئامانجه‌كانیان به پێی یاساگه‌لی به‌ركار، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه).
چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (5- ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی له‌سه‌ر miلاكی زانكۆ دامه‌زراوه، پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی له زانكۆكه‌دا، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌یی یان كۆگای ده‌رمان بۆ خۆی بكاته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها به‌رپرسێتیی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان وه‌ربگرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌رمانسازی، ماوه‌ی پله به‌پله‌ی پزیشكیی ته‌واوكردبێ، مافی خۆیه‌تی، پاش ده‌وامی رسمی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان بكاته‌وه. دووه‌م: ده‌رمانسازی ماوه‌ی مه‌شقی ته‌واو كردبێ، مافی خۆیه‌تی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگایه‌كی ده‌رمان له‌و قه‌زاو ناحیانه‌دا كه ئیشی تێدا ده‌كا، بكاته‌وه.
مادده‌ی یازده: ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ: 1. ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی. 2. گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ. 3. ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ. 4. به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ. 6. ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات. 7. كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة