المواد القانونية
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه‌ی لێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات و له‌و دامه‌زراوه‌ی كه تیایدایه چاره‌سه‌ری پێویست نه‌بوو. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی كۆتایی پێبهێنێت له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات ئه‌گه‌ری مردنی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری دادگای تایبه‌تمه‌ند، به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كیه، ئاگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بونی سه‌رۆكاد، جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. 2-له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی جێگه‌ی سه‌رۆك دا، جێگره‌كه‌ی تا ماتی دانانی سه‌رۆكێكی نوێ كه ده‌بی له ماوه‌ی پازده رۆژدا دابنرێ، جێگه‌ی بگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بن: یه‌كه‌م: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و یه‌كێكی تر له تۆماره پزیشكیه‌كان پاش واژووكردنی له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه. دووه‌م: دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو تاوه‌كو نه‌خۆش و میوانه‌كان سه‌یریان بكه‌ن. سێیه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم، و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكرنی سكاڵا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریده‌گرێت بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ناكرێت ئازادی نه‌خۆش له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كۆت بكرێت یان گۆشه‌گیر بكرێت به هه‌ر ئامرازێك به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكاره دیاریكراوه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رده‌كرێن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پێنجه‌م:: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا. 2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا. 3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار. 4/خزمه‌تگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا. 5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا. 6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ. 7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا. 8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا. 9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ. 10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ. 11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا. 12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ. 13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می. 14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با. 15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات. 16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا. 2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.
مادده‌ی شازده‌هه‌م: ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ: 1/نه‌قیب. 2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: 1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا. 2/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێه‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ: 1. ئینزار. 2. توبیخ. 3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت. 4. له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له: یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان. چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة