المواد القانونية
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: رێكخراو بۆی نییه به‌دوای سوودی ماددیدا بگه‌ڕێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م : ئه‌وانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هه‌رچالاكیه‌كی به ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به خاكی زه‌وی كشتوكاڵی پله (أ) یان خراپكردنی یان پیسكردنی به جۆرێك كار له توانای به‌رهه‌مهێنانی بكات. دووه‌م : هه‌ر چالاكیه‌ك زیان به رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ له‌وه‌رگا بگه‌یه‌نێ ته‌نها مه‌گه‌ربه‌پێی ئه‌و پێڕه‌و و ڕێنماییانه بێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون. سێیه‌م : دامه‌زراندن و بنیادنانی هه‌ر چالاكیه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م : گۆڕینی ڕه‌گه‌زی زه‌وی و زار له كشتوكاڵیه‌وه بۆ نیشته‌جێ بوون یان پیشه‌سازی یان بازرگانی یان خزمه‌تگوزاری، به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. پێنجه‌م : راماڵینی زه‌وی كشتوكاڵی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له غه‌یری زه‌وی كشتوكاڵی و، ته‌خت كردنه‌وه‌ی زه‌وی یان گواستنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی چاككردنی یان پاراستنی پیتدارییه‌كه‌ی به راماڵین نا ژمێردرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌وه گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم. 3. ئه‌ندام: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن. 4. مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرێ. 5. ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرێ. 6. مووچه‌ی خانه‌نشینی: تێكرای ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئه‌ندام پاش به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تی، یان له ده‌ستدانی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێ.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی 90 رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیسته‌م: داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌توانن سوود له توانا و چاڵاكی رێكخراوه‌كان وه‌ربگرن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌ن حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام 3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام 4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام 5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام 6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام 7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان. 3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا. 4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پاش ته‌واو بوونی ئه‌ركی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی، حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێ بوون و پارێزگاری كردن و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و، ئیمتیازاتی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم یا نه‌ریتی نیشتمانیی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌یان به‌خشێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت بڕه‌كه‌ی(15) ملیۆن دیناری عیراقیه.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌رمووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.
مادده‌ی چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مووچه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(13) ملیۆن دیناری عیراقی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة