أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر كورته باڵایانیشدا پیاده ده‌كرێـت و به‌و شێوه‌یه‌ی له مافه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م
ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌ی ڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كاری پێده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا. 2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ. 3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوه‌كیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات. 4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. 5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ. 6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن. 7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات. 8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات. 9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی. 10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن. 11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ. 12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتری کردن بخه‌نه كار. 13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات. 14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه. 15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روه‌كی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات. 16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پازده‌مدا داده‌نرێ وده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 3/هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا ئه‌وانه‌ی له مه‌سله‌كی ته‌دریس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی هاوشانه‌كانی خۆیان كه له زانكۆكان كارده‌كه‌ن، هه‌یه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی شازده‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه وبه‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه: 3/وه‌زاره‌ت به پێی رێنمایی تایبه‌ت هه‌موو پێداویستیه‌كی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك كه‌لوپه‌ل (اثاث) و كتێب وله‌وازمی قوتابخانه‌یی و شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بابه‌تانه ڕه‌نێودێنێ و فه‌راهه‌میان ده‌كا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا بكات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێمدا بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا بكات. سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان بۆی هه‌یه به پشت به‌ستن به داوای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو كه موناقه‌له‌ی پێویست له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بكات له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌تدا و، له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو دا. چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی مه‌عنی، موناقه‌له‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكات له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا و له چوارچێوه‌ی یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراودا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پێنجه‌مدا داده‌نرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (15) پازدەهەمی مادده‌كه: 15/ بزاڤ پێدانی تێكه‌ڵاوی و سه‌رخستنی نێوان قوتابخانه و بیئه‌ی ناوچه‌كه‌ی و پته‌وكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كانی باوكان ومامۆستایان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتننامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نانی بیانی له بواری پسپۆرایه‌تیی وه‌زاره‌تدا مۆر بكات.