المواد القانونية
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ. دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. وریاكردنه‌وه (الفات نظر). 2. ئینزار. 3. داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت. 4. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م : نابێ مادده ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت یان بگوازرێته‌وه یان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێ یان بهێنرێته ناوه‌وه یان عه‌مبار بكرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌له ده‌قی یاسا‌و پێڕه‌وو ڕێنماییه به‌ركاره‌كان هاتوون، به جۆرێك ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێ كه هیچ زیانێكی ژینگه‌یی لێ نا كه‌وێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه (4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌لێننامه و مه‌مڵانه‌ی له ناو وه‌ره‌قه‌كه‌دان و یه‌ك یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌بوو ره‌سمه‌كه له‌و مامه‌ڵه‌یه وه‌رده‌گیرێ كه باڵاترین ره‌سمی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی به‌لێننامه و مامه‌له‌كان نه‌بوو، ئه‌وا ره‌سمه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كیان به پێی خودی خۆی وه‌رده‌گێرێ. به‌شی چواره‌م چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ره‌سم
مادده‌ی دووه‌م: حوكم به ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌چێی و جێ به‌جێ دكرێ.
مادده‌ی چواره‌م: دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له: 1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز). 2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف). 4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی). 5-دادگای تاون (الجنایات). 6- دادگای كه‌تن (الجنح). 7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس). 8- دادگای كار (العمل). 9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق).
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئه‌گه‌ر ره‌سمده‌ر چه‌ندان (تعدد) بوون ره‌سمه‌كه به هاوبه‌شی ده‌ده‌ن. 2-ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له ره‌سمدا به‌خشرا و بوو ئه‌وانه‌ی تر به هاوبه‌شی ته‌واوی ره‌سمه‌كان ده‌ده‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌و وه‌ره‌قه بازرگانیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ساز ده‌كرێن له كاتی پشتئمیزا كردنیان یا پێشكه‌ش كردنیاندا یا قبوڵ كردن یا دانه‌وه‌یان (الوفاء) له ناو هه‌رێمدا ده‌بێ ره‌سمیان له‌سه ربدرێ و یه‌كه‌م كه‌سیشی كه به‌كاری ده‌هێنێ ره‌سمه‌كه‌ی ده‌دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس بۆی هه‌یه پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی هۆدار رێگه له نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بگرێت له به‌جێهێشتنی دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بینی كه‌وا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕوودانی ئازارێكی كتوپڕ یان نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر، دێنێته ئاراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر بینی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه به هۆی جۆر یان سه‌ختی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه. وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی باسكراودا پزیشك بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چاره‌سه‌ریێك بداته نه‌خۆشه‌كه جگه له چاره‌سه‌ریی فریاكه‌وتن نه‌بێت. وه پێویسته بۆ ملكه‌چكردنی بۆ سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده (14)ی ئه‌م یاسایه، لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئاگادار بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌كرێت ماوه‌ی ئاماژه پێكراو درێژبكرێته‌وه به مه‌رجێك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وام بن و له توانادا نه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می رێگه‌گرتن له چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه له‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بوونه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌كه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة