المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سی: ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا: 1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خسته به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان. 2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا. 3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه. 4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فه‌ریزه‌كان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا. 5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا. 6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه. 7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی. 8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری. 9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی. 10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن. 11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردنی له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان. 12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای. 13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان. 14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.
مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ یاسایه‌ك، یان بڕیارێك، یان هه‌ر ده‌قێكی تری ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ووشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و مایانه‌ی راكێشراون، یان قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به‌پێی مه‌رج و ماوه‌ی دیاریكراو له رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه داده‌نێت كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان، دووباره$ پاره‌پێدان (تمویل)، درێژكردنه‌وه، دووباره$ داڕشتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان كڕین، یان دووباره$ كرینی به‌ناوی هه‌رێم و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و، هه‌ر قه‌رزێك له قه‌رزه‌كان، یان پابه‌ندیی گرێدراوی تر و، یان هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ره‌نتیه ده‌ركراوانه‌ی نێو ئه‌و بڕه‌ی له مادده$ دووه‌می ئه‌م یاسایه‌داو به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌قی له‌سه‌ر كراوه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه$ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به‌یه‌كه‌وه را ده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراون و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌مواركردنێكی تایبه$ت پێیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. سێیه‌م: هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ناوی (فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مایه‌ی راكێشراو)، كه فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیاتر نابێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: 1- به نیازخراپی زانیاری یان داتا یان راپۆڕت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی كه‌سێك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت وه‌ك نه‌خۆشێكی ده‌روونی یان به ئامانجی كۆتاییهێنانی ده‌سبه‌سه‌رییه‌كه‌ی، یان لێبووردنی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی چ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی. 2- ئه‌و پابه‌ندییه‌ی له مادده‌ی (31)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه پێشێل بكات. دووه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه: 1- هه‌ر پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ڕاستی بێت ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی یان ژیریی كه‌سێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیخه‌نه دامه‌زراوه‌كان یان لێی بهێننه‌ده‌ره‌وه یان به ئامانجی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی بیبوورن. 2- هه‌ر یه‌كێك كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان یان ژیرییه‌كان له شوێنێك ده‌سبه‌سه‌ر بكات یان به ئه‌نقه‌ست ببێته هۆی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی له شوێنێك جگه له‌و شوێنانه‌ی یان ئه‌وا حاڵه‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی چله‌م: سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌كانی (9، 10، 21، 22، 24، 35)ی ئه‌م یاسایه بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة