أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری. سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا. چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی. پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه. شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیا به‌م شێوانه‌ی دادێ ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت: یه‌كه‌م: دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای زانستی و زمانه‌وانی. دووه‌م: ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی. سێیه‌م: بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و گرێدانی كۆڕ و كۆنگره و ساز كردنی وه‌رزی زانستی و كولتووری و به‌شداری كردن تێیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. چواره‌م: پشتیوانی كردن له زانا و توێژه‌ر و ئه‌دیبان. پێنجه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیا. شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی و كار كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی حكومی و ناحكومیی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامانجانه‌ی ئه‌كادیمیا كاریان له پێناودا ده‌كات. حه‌وته‌م: هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌كانی (أ/1) و (ب/1) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن، و بڕگه‌ی (ج/2)ی مادده‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: أ ـ مه‌رجی ئه‌ندامی كارا: 1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت. ب ـ مه‌رجه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر: 1ـ زمانی كوردی به ره‌وانی بزانێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی ده‌یه‌م/ أ: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كارا به لای كه‌مه‌وه و به ده‌نگدانی نهێنی و به زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی (یازده‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا له نێو ئه‌ندامانی كارایدا، به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه هه‌ڵی ده‌بژێرێت كه سه‌رۆكی پێ هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ ماوه‌ی (چوار ساڵ) كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه، جێی سه‌رۆكیش له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (ج) و (د) له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: ج ـ پاداشتێكی مانگانه به ئه‌ندامانی ناخۆته‌رخان (ناموته‌فه‌ڕغ)ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا ده‌درێت. د ـ له حاڵه‌تی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامی كارای ناخۆته‌رخان، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی نه‌بێت و په‌یوه‌ست به وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌بێت.
ماددده‌ی هه‌شته‌م:
ماددده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی (بیست و دووه‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌ندامی كارا كاری خۆی له نێو ئه‌كادیمیادا ده‌كات و به‌شداری له لیژنه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌كانی و چاڵاكییه زانستییه‌كانیدا ده‌كات. دووه‌م: ئه‌ندامی كارا له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ، ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات: 1ـ ده‌ست له كار كێشانه‌وه. 2ـ ئه‌گه‌ر له سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا به بێ پاساوێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو یان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆی نه‌دا، ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا و به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت. 3ـ ئه‌گه‌ر به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم درا. 4ـ مردن. سێیه‌م: له كاتی به‌تاڵ مانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆك له یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و له ماوه‌ی (سێ مانگ)دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا پڕ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداركانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه كاری پێده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی "وه‌قایعی كوردستان"بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی شه‌ش هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: (وه‌زیر له كاتی پێویست دا بۆی هه‌یه له نۆژه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و لقه‌كان پێكبهێنێ و له‌غویان كا و په‌یوه‌ندیان لێكتری بترازێنێ).
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.