المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م/ ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌یی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ دێنێ بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری له رێگه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌كارخستنی یاساكان و رێزگرتن له ناوه‌رۆكه‌كانی ده‌قاو ده‌ق به شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌خۆی قه‌زا (القچاء) و پارێزگاری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌لێن و اوه‌رنامه نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان پێیانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری دادی هه‌رێم.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ: أ-به‌شی ژمێریاری . ب-به‌شی پێداچوونه‌وه. ج-به‌شی كه‌سان. د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری. ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی. ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی. سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ: أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان. ب-به‌شی سه‌رژمێری.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی دیوان ده‌ربكات و هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ش وهۆبه‌یه‌ك به گونجاو بزانێت بێنێته‌كایه‌وه‌و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ. دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ دیاری كردنی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا. دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 4- ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ. 5- شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن: 6- شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی. ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ. ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن.
مادده‌ی دووه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدان و بزربووان وئه‌نفالكراوه‌كان كه مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، بۆیان هه‌یه تانه له‌وبڕیارانه بده‌ن له به‌رده‌م دادگا ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ده‌رحه‌قیان ده‌رچوون و له‌گه‌لأ یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 دا ناگونجێن و داوای راستكردنه‌وه‌ی باره‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و مافه بچه‌سپێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 هه‌موو كاروباری خاوه‌ن شه‌هید وبزربووه‌كان وئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی( كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان وقوربانییانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی تر و بزربووانی ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری1991 و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی دوای له كوردستان ـ عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ویاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007 ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی dه‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا، به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی سه‌لماندنیان ده‌چه‌سپێ و له كاتێكدا ئه‌و به‌ڵگانامانه نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی یاسایی دیكه له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان یاخود دادگا‌و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بسه‌لمێندرێن وپێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێن.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون. دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه. 2- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه. 3- لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات. 4- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ. 5- بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ.
مادده‌ی چواره‌م: كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة