المواد القانونية
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له: 1. ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب. 2. پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن. 3. سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی ساڵانه بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و پڕۆژه و چاڵاكیه‌كانیان ته‌رخان بكات.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر. چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت. پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پله‌ءپایه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله نایاب. ب- جێگری ئه‌فسه‌ر پله یه‌ك. ج- جێگری ئه‌فسه‌ر پله دوو. د- جێگری ئه‌فسه‌ر پله سێ. ه- جێگری ئه‌فسه‌ر پله چوار. و- جێگری ئه‌فسه‌ر پله پێنج. ز- جێگری ئه‌فسه‌ر پله شه‌ش. ح- جێگری ئه‌فسه‌ر پله حه‌وت. گ- جێگری ئه‌فسه‌ر پله هه‌شت. ی- رئیس عوره‌فا. ك- عه‌ریف. ل-جێگری عه‌ریف. م-سه‌ربازی یه‌كه‌م. ن-سه‌رباز.
مادده‌ی حه‌وته‌وم:به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌زیر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه ئه‌ونه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو مۆڵه‌ته‌كانیش هاتووه له پێناو هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاست و ڕه‌وانی سامانه‌كان نه‌وتی. . دووه‌م: كار كردن له پێناومسۆگه‌ركردنی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت به‌جۆرێك زیانه‌كانی ژینگه كه‌م بكاته‌وه، و گه‌شه‌پێدانی ئابووری به‌رده‌وام مسۆگه‌ر بكات و هانی وه‌به‌رهێنان بدات، به‌جۆرێك په‌ره‌پێدانی پلانه دوورهاوێژه‌كان بۆ هه‌رێم له خۆ بگرێ وه ده‌بێ هۆشمه‌ندانه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین شێوازی پیشه‌سازی نه‌وتدا كۆك بێت.
مادده‌ی چواره‌م: دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی به‌م جۆره ده‌بێ: 1-نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان. 4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاودێری و به‌ربه‌سته‌كان. 7-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ. 8-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی توتن. 9-كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتوازی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی كشتوكاڵ. 10-به‌رێوه‌به‌رێتی گشییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری له پارێزگاكانی هه‌ریێمدا.
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌فسه‌ری خراوه سه‌ر لیستی نیوه مووچه، له رۆژی خستنه سه‌ر لیستی نیوه مووچه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان بێت.
ماده‌ی نۆزده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ر له‌به‌ر به‌دره‌وشتی یان له‌به‌ر بێ توانایی به پێی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌م له‌م یاسایه خرایه سه‌ر لیستی نیومووچه‌یی، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له لیستی نیومووچه‌یی له ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ له جاری یه‌كه‌م و دوو چه‌ندانه‌یشی لی ده‌رده‌كرێ له جاری دووه‌م و له جاری سێیه‌میش خانه‌نشین ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئیمام له(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤان) داده‌مه‌زرێ وپله‌ی خۆی پێده‌درێ وبه‌رزده‌كرێته‌وه وخانه‌نشین ده‌كرێ و بۆ خزمه‌ت ده‌گه‌ڕێنریته‌وه و وازهێنانیشی به بڕیاری وه‌زیر لی قه‌بوولأ ده‌كرێ. دووه‌م: هه‌مان ئه‌وحوكمه یاساییانه ئیمام ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری هاوشێوه‌ی له مووچه دا پیاده ده‌كرێت، مه‌گه‌ر ده‌قێكی تایبه‌تی یاسا هه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندامان و كارمه‌ندان به‌شداری بكه‌ن له ده‌ركردن و دروست كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی یان وه‌زیفیی ئه‌وان یان به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخراوه‌كه. دووه‌م: له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندان له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هاتووه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزا ده‌درێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاته‌كی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ. 2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات. 3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی چل و چواره‌م: فه‌رمانداری گشتی بۆی هه‌یه خزمه‌تی ئه‌فسه‌ری پابه‌رز و ته‌كنیكی و پسپۆره‌كان درێژبكاته‌وه له حاڵه‌تی پێویستدا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌خوازێ به‌مه‌رجێك ماوه‌ی درێژ كردنه‌وه‌كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌لمێنرا ده‌ستی هه‌بووه له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی له ناوچوو و به‌شداریی كردبێ له تاوانه‌كانی ره‌شه‌كوژی و ئه‌نفال و كۆمه‌ل كوژی (جینۆساید)ی گه‌لی كوردستان.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ی گرێته‌وه سوود له هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی هاوشانی له كارمه‌ندانی سوپای عیراقی وه‌رده‌گرێ كه یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی فیدراڵی كارپێكراو یا هه‌ر یاسایێكی دیكه‌ی فیدراڵی ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: نابێ چالاكی حزبی له نێو ریزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنوێنرێ.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاووڵاتیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة