المواد القانونية
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (بیست و دووه‌م)هه‌موار ده‌كرێ و، له كۆتاییدا بڕگه (3 و4) یشی بۆ زیاد ده‌كرێ، وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 2/وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ولیژنه‌ی ره‌فته‌نی كه خۆی به‌زه‌رووری بزانێ پێك بهێنێ و، بنه‌ما و به‌ند و به‌ست (ضوابط) و ئیختيصاص و خه‌ڵاتیان به پێی رێنمایی بۆ دیار بكا، تا ئه‌رك و فرمانێ كه پێیان ده‌سپێردرێ پیاده‌ی بكه‌ن و، راوێژ و ئامۆژگاریی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و ئیداری و یاسایی پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیشی هه‌یه سوود له شاره‌زا و پسپۆڕ و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیداریش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیش وه‌ربگرێ. 3/وه‌زیر بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له قه‌زایه‌كاندا كاتێ پێویست بكا به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌روه‌رده بكاته‌وه كه هه‌ندێ له كاره تایبه‌تیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له‌و یه‌كه ئیدارییه دا به پێی رێنمایی پێویست بگرێته ئه‌ستۆی خۆ. 4/وه‌زیر بۆی هه‌یه، كاتی پێویست به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ش و هۆبه له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا بكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رف بگونجێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون. سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان. چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار .
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگه‌كه ئه‌م ئه‌ركوفرمان و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی په‌یمانگه‌كه. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: نواندنی په‌یمانگه‌كه، له‌به‌رده‌م ده‌سته ره‌سمییه‌كان و ناره‌سمییه‌كاندا. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه. پێنجه‌م: هه‌ر ئیشێكی دی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێ بدات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی وه‌ها هاته پێشه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم وا به پێویست بزانێ بۆ به ته‌نگه‌وه هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی یه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم سنوور بۆ هێنانی كه‌لوپه‌لێك دابنێ یا رێكی بخا، ئیتر ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به كۆی كه‌لوپه‌له‌كه یا به كۆی نرخی هێنانیان بێ له هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كانه‌وه یا له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وا ده‌شێ په‌یڕه‌و ده‌ربكرێ بۆ دیاری كردنی راده‌ی هه‌ره به‌رزی كه‌لوپه‌له‌كان یا نرخی ئه‌وه‌ی ده‌توانرێ بهێنرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یا به تایبه‌تی له‌و ووڵاته یا له‌و ووڵاتانه‌وه به پێی ئه‌و پێره‌وه.
مادده‌ی سیازده: ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)و یاساگه‌لی دیكه‌دا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ سانا به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ته‌شكیلاتی كاروباری نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با داده‌بڕدرێت و به‌م ده‌سته‌یه‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نه‌ده‌ات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات. 3. ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه كادیرگه‌لی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێ، ته‌نیا راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان نه‌بێ كه سه‌ره‌ك وه‌زیران دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: رێكخسته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی: ئه‌م ده‌سته‌یه له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆڵین: له به‌شی ئه‌ندازه‌ی كۆڵین و جیۆلۆجیاو ئه‌ندازه‌ی نه‌وت (حه‌شارگاكان) و حاسیبه ئه‌لكترۆنیه‌كان پێك دێت. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی عه‌مه‌لییات: له به‌شی ڕه‌نێوهانین (الانتاج)و وه‌بازاڕگه‌یاندن و كۆنترۆل و ته‌ركیزو وێستگه‌كانی دابڕكردنی گاز‌و لووله‌كان و وێسته‌گه‌كانی پاڵنان (الضخ) و خه‌زنكردن پێك دێت. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئه‌ندازه‌یی: له به‌شه‌كانی كارگه‌كانی مه‌ركه‌زی و نه‌قلییات و وه‌رشه میكانیكییه‌كان و ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئامێری ورد‌و دیاریكردنی ئامێروئامرازو كۆنترۆل پێك دێت. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره‌ی فرمانبه‌ران و كاروباری یاسایی و نیشته‌جێكردن پێك دێت. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی وبوجه: له به‌شه‌كانی حاسیبه‌و بوجه‌و كۆگاو كۆنترۆلأ و مشته‌ره‌یاتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ته‌دقیق پێك دێت. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی دام و ده‌زگای نه‌وت و ئه‌فرادو موڵك و ماڵی ده‌سته‌كه پێك دێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون. 2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا. 3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان. 4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا. 5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی پازده‌هه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێڕێ: 1/سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا. 2/نوێنه‌رایه‌یی سه‌ندیكا له هه‌ر موعامه‌له‌یه‌كدا كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عه‌كانی دادگایی و ئیداری و هه‌یئه‌تە ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیيه‌كان و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكا بۆ كۆنگره‌كان و ته‌سدیقكردنی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ر به سه‌ندیكایش ده‌شتوانێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی بدات به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی بیه‌وێ.
مادده‌ی چوارده: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی شازده هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له پارێزگاكاندا لق بكاته‌وه، لیژنه‌ی لق له بێنچ ئه‌ندام پێك دێت ئه‌ندامانی لق له‌و رۆژنامه‌وانه كارایانه‌ی له پارێزگاكه‌دا به پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه خه‌ریكن هه‌ڵیانده‌بژێرن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه له كۆتایی مادده‌ی پازده‌مدا داده‌نرێ وده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌كه و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 3/هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا ئه‌وانه‌ی له مه‌سله‌كی ته‌دریس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن، هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی هاوشانه‌كانی خۆیان كه له زانكۆكان كارده‌كه‌ن، هه‌یه.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له متمانه‌كانی (اعتمادات) حساباتی سه‌ره‌كی (به‌خشینه‌كان، كۆمه‌كه‌كان، خه‌رجییه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له‌ناو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی راسته‌وخۆ بدات به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی گرێنه‌دراو به وه‌زاره‌ته‌وه و، وه‌كیلی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ته‌رخانه متمانه پێكراوه‌كان (التخصیصات المعتمده) له‌ناو بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووبێ و ئه‌نجوومه‌نیش ده‌توانێ چاو به‌و ده‌سه‌ڵات به‌خشینه‌دا بخشێنێته‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی پیاده بكا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2012ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به بڕی (13.200.950) سێزده تریلیۆن و دووسه‌د ملیار و نۆسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی له خواره‌وه‌دا روون كراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ئیتیحادی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012 كه پترۆ دۆلاریشی له‌گه‌ڵدایه (12.604.950) دوانزه تریلیۆن و شه‌شسه‌د و چوار ملیار و نۆسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار. دووه‌م: داهاتی گشتی خه‌مڵێنراو كه به‌شه‌كه له داهاتی ساڵی 2012ی ده‌روازه سنووریه‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه (476) چوارسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیار دیناره. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ناوخۆ (نه‌وت و گاز) و (پترۆدۆلار)ه‌وه دێ (120) سه‌د و بیست ملیار دیناره.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة